په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره‌ی ئه‌نجام دا
__2018_05_07_h15m40s23__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌عات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٧-٥-٢٠١٨، په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له سێ خاڵ پێك هاتبوو؛ خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن به‌رێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانەوە، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له وتاری به‌رێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره‌وە، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن.
له وته‌یه‌كیدا به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هارەوە، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "هیوادارین ئه‌م خوله‌ش وه‌كو خولی پاییزه‌ی ئه‌مساڵی په‌رله‌مان ده‌رفه‌تێك بێت بۆ په‌سندكردنی یاسای چاكسازی كه خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌رێی ده‌كه‌ن".
د. جەعفەر ئێمینکی گوتی: "هه‌رێمی كوردستان ئێستا به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به قۆناغێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕێت و بۆ كوردستان و عێراقیش گرنگیی خۆی هه‌یه، بۆیه تا كورد ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا باشتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم پارێزراوتر ده‌بێت".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وەیشی خسته‌ڕوو كه ئامانجی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رگریكردنه له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و به‌رگریكردنه له مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كان، بۆیه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان یه‌ك ئامانجی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ش پێویستیمان به یه‌كترقبوڵكردنه، چ بۆ ئه‌مڕۆ كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانە و چ بۆ ئه‌و كاته‌ی كه ده‌چینه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق."
دوای پێشكه‌شكردنی وتاری كردنه‌وه‌ی خولی گرێدان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.




