٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ بەشارەتی: به‌ هەزاران كەس پێوەندییان بە پارتییەوە كردووە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەڵەبجە-KDP-info- بەرپرسی لقی 12ـی پارتی ده‌ڵێ، لە ڕۆژی 12/5ـدا، پارتی بە دەنگێكی زۆر لە پێش حیزبی دووەمەوە دەبێت لەسەر ئاستی كوردستاندا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیش، دەنگەكانی پارتی لە هەڵكشاندان و، هەروەها لە شارەدێی بیارەیش یەكەم دەبێت.
 
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەم هەڵبژاردنەدا پارتی لە كوردستان یەكەم دەبێت و، دەنگەكانیشمان زۆرلە پێش حیزبی دووەمەوە دەبن:"
 
پێوه‌ست به‌ سنووری هەڵەبجە و هەورامان و سنووری لقی 12 به‌شاره‌تی گوتی، "لەسەر ئاستی كوردستاندا هەزاران كەس پێوەندییان بە پارتییەوە كردووە، كە زۆر باش لە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی پارتی تێگەییشتوون، لە هەڵەبجەیش ڕێژەی دەنگەكانی پارتی لە چاو دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، زۆر زیاتر دەبێت، هەروەها لە سنووری شارەدێی بیارە كە تاقە شارەدێی هەورامانە، ئێمە وەك پارتی یەكەم حیزب دەبین و هاووڵاتیان دەنگ بە لیستی 184ـی پارتیمان دەدەن".
 
بەشارەتی دەشڵێت: "حیزبەكانی كوردستان لە پلانی ئێمەی پارتی تێنەگەییشتوون كە ئێمە وەك پارتی ئەوەندەی مەبەستمانە كورد سەر بكەوێت لە بەغدا، ئەوەندە مەبەستمان نییە پارتی سەر بكەوێت، ئەوەیش بەوە دەكرێت كاتێك سەنگی پارتی لەسەر ئاستی عێراق گەورە بێت، ئەوا سەنگی‌ كورد بە گشتی بەهێز و گەورەیە و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد دەستەبەر كراوە، ئەوەیە ئامانجی حیزبەكەی ئێمە".
 
لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەگەر بەغدا بەردەوام بوو لەسەر پێشێلكاریی دەستووری و مافەكانی كورد، پارتی چ بژاردەیەكی هەیە، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی گوتی: "یەكێك لە كارتە زۆر بەهێزەكانی ئێمە ئەوەیە، دەسەڵاتدارانی عێراق زۆر باش دەزانن ئێمەی گەلی كورد هەورازی زۆر سەختی بنیاتنانی سەربەخۆییمان بڕیوە لە 25ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، ئەگەر بێت و بەغدا لەسەر پێشلكردنی مافەكانی كورد و دەستوور بەردەوام بێت، ئەوا پارتی پەیامێكی بە هەموو دنیا داوە لەسەر مافە ڕەواكانی كورد، ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە، بە ڕای ئێمەیش ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، سەختییەكانی زۆر كەمتر دەبێت لەو سەختیانەی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوبەڕوومان بوونەوە، لە ئێستادا عەبادی و تەواوی حیزبە عێراقییەكان، لەگەڵ كورد و بە تایبەت پارتی، بە حەزەرەوە مامەڵە دەكەن، چونكە زۆر باش لە مەسەلەكان تێگەییشتوون".
 
 
 
هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار