نێچیرڤان بارزانی: پارتی پیلانی ناحەزانی بۆ تێکدانی قەوارەی سیاسیی هەرێم، تێکشکاند

هه‌ولێر-KDP.info- لە بەردەوامیی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئایاری ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی بەرفراوانی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی پارتی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە چوو.
لەو ئاهەنگەدا جێگری سەرۆکی پارتی وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیایدا وێڕای خۆشحاڵی لە بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵی پشتیوانی لە پارتی لە پارێزگای دهۆک، ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکەی لە خۆشی و ناخۆشییەکان، بە پشتیوانیی هەمیشەییی حزبەکەی دانا و دڵنیا بوو لەوەی کە ئەمجارەش وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و نوێنەرانی خۆیان دەنێرنە بەغدا بۆ بەرگریکردن لە مافی کوردستانییان.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بە دانەبڕانی پارتی و خەڵکی خۆڕاگری دهۆک کرد لە مێژووی حزبەکەیدا و لەو بارەیەوە باوەڕی خۆی خستە ڕوو کە هەروەک چۆن لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و هەروەها ڕاپەڕینی نەوەدویەکدا، دهۆک و بادینان ڕۆڵێکی مەزنیان گێڕا، هەر بەو شێوەیە، پارتی دەتوانێت بە گیانی پێشمەرگانە، مافەکانیان بپارێزێت، وەک چۆن پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی کوردستانیان لە داعش و دوای داعش پاراست.
هاوكات پارتی بە حزبێکی یەکگرتوو پێناسە کرد کە خاوەن ناوەندێکی یەکگرتووی بڕیارە و ئەوەی بە مایەی شانازی دانا کە پارتی بە مەرجەعیەتی سەرۆک بارزانی و هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە بوونە سەمبولی تێکشکاندنی داعش وەک دڕندەترین هێزی تاریکپەرست لە جیهان. پاراستنی کوردستانى لە دوو شەڕی گەورە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە مایەی سەرفرازی بۆ پارتی و هێزی پێشمەگە وەسف کرد کە پارتی بەوە سەلماندی پارێزەری خەڵکی کوردستانە و بە پاڵپشتیی ئەوان هەر حزبێکی زیندوو و سەربڵند و سەرکەوتوو دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، هەروەها باسی لە قارەمانیه‌تیی هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرد کە بووە هۆی شکست پێهێنانی پیلانی ناحەزان و نەیارانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ تێکدانی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کە نیازیان فرۆشتنی خاکی کوردستان و شکاندنی پارتی بوو، بێ ئاگا لەوەی پارتی کە خاوەنی جەماوەرێکی وەفاداری وەک بادینان بێت، قەت ناشکێت و بە سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان. لەو ڕووەوە، ئاماژەی بە قارەمانیه‌تیی خەڵکی دهۆک و بادینان لە سحێلا و تلسقۆف و ناوچەکانی دیکە کرد کە وەک برایانیان لە پردێ، بە گیانفیدایی و خوێنی خۆیان بەرگرییان لە هەڕێمی کوردستان کرد وکوردستانیشی بە قەرزداری شەهیدان و کەسوکاریان دانا و سەری ڕێز و نەوازشی بۆ دانەواندن.
نێچیرڤان بارزانی، داستانەکانی گیانفیداییی پێشمەرگەکانی سنووری پارێزگاکەی وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە کە بوونە هەوێنی مێژووی دوێنێ و شانازیی ئەمڕۆی پارتی و زامنکردنی دواڕۆژێکی گەش بۆ گەلەکەیان و دەستکەوتەکانی کوردستانی بۆ قوربانیدان و خەبات و ڕەنج و ئازاری ئەوان گەڕاندەوە و ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەمجارەش چوونیان بۆ بەغدا لەپێناو پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت.
جێگری سەرۆکی پارتی، دووپاتى كرده‌وه كه ئامانجی پارتى ئه‌وه بوو بڕیارێكى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرژەوەندیی کوردستان له پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌بێت، داكۆكیى پارتیشی له پاراستنی یەکڕێزیی ناوماڵی کوردستان دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بە هێزێکی زیاترەوە لە بەغدا مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزن و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم نەبردرێتە بەغدا.
هاوكات نه‌یشارده‌وه کە هەندێ لایەنی ناحەز هەوڵیان دا هەڵبژاردن وەک دەرفەتێک بەکار بهێنن بۆ شکاندنی پارتی و دواجار کوردستان و پارتی پێ لاواز بکەن و بە هه‌وڵى نه‌زرۆكیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت، هەرێمی کوردستان بکەنە چوار پارێزگای عێراق، بەڵام دڵنیا بوو لەوەی کە خەڵکی بادینان وەک هه‌میشه دەیسەلمێنن کە ناحەزان ناتوانن پارتی بشکێنن و خاکی کوردستان بفرۆشن.
نێچیرڤان بارزانی پێداگری لەسەر سیاسەتی حزبەکەی کرد کە گرتنەبەری ڕێکاری ئاشتییە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاند پارتی کە تا ئێستا پێشەنگ بووە لە خەبات و قوربانیدان، دەتوانێت دەستبەرداری زۆر لە مافەکانی خۆی بێت، بەڵام ئامادە نییە دەستبەرداری مافەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەرنامەی پارتی یه، بۆیه لەپێناو جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی دەستوور کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندایە، پشتیوانیکردنى لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە گرنگ لەقەڵەم دا.
کۆششی بەردەوامیی پارتی بۆ پاراستنی پەیوەندیی برایانەی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان کە پارێزگای دهۆک نموونەیەکی جوانی ئەو پێکەوەژیانەیە، ئاماژەیەکی دیکەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەرنامەی حزبەکەی و لەو ڕووەوە باسی لە هەوڵەکانی پارتی کرد بۆ بەشداریکردنی نوێنەرانی سەرجەم پێهاتەکانی کوردستان لە خولەکانی پەرلەمان و کابینەکانی حکومەتی هەرێم و بەیاساییکردنی مافی نەتەوە و ئایین و ئایین‌زاکانی کوردستان.
سەبارەت بە ڕەوشی ئێزدییەکان، بە مافی خۆیانی زانی کە گلەیی لە کەموکوڕییەکان بکەن، لەو بارەیەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە هەست بە بەرپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن و هەموو هەوڵێک دەدەن ئێزدییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە لە دواڕۆژ و ئایندەی خۆیان دڵنیا بن، لەوانە بە پارێزگاکردنی شنگال کە داوایەکی سەرەکیی خەڵکی ناوچەکەیە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كو هۆکارەکانی قەیرانی دارایی هه‌ر له بڕینی بودجەی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه، تا شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر، بوونە بارگرانیی گەورە بەسەر حکوومەت و خەڵکی کوردستانه‌وه. لەو پەیوەندییەدا سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراستەی تەواوی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان کرد کە بە خۆڕاگری و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی نیشتمانپەروەری و هەستکردن بە مەترسییەکانی سەر هەرێم، بەرگرییان لە کەوتنی کوردستان کرد، لەوانە، خۆڕاگریی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و ته‌واوى مووچه‌خۆان لە پارێزگای دهۆک و بەردەوامیدان بە خزمەتکردنی خەڵکی خۆیان کە ئەوەش مایەی شانازی و سەربەرزییە.
جێگری سەرۆکی پارتی، پێ‌داگر بوو لەسەر سووربوونی حزبەکەی بە هەڵنەهاتن لە بەرپرسیاریه‌تی و لەم قەیران و ئاڵۆزییەشدا بە تەنیا بەرپرسیاریه‌تییەکەی لەسەر شان هەڵگرت و لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکاندا لەگەڵ خەڵکی کوردستان ماوەتەوە و دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا هەمووان لە خۆشی و ئارامیدا خۆیان بە شەریک و هاوبەش دەزانی و خۆیان دەکردە خاوەنی هەموو دەستکەوتێک، کەچی لە کاتی تەنگانە و قەیراندا مەیدانیان چۆڵ کرد. هه‌روه‌ها ڕاگەیاند کە وەک قۆناغی یەکەم دەستیان کرد بە گۆڕانکاری لە سیستمی دابەشکردنی مووچە و گۆڕانکارییەکانیش بەردەوام دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، پێدانی سلفەی هاوسه‌رگیرى و خانووبەرە و پڕۆژەی بچووکى بۆ گەنجانی شار و گوندەکان بە دەستکەوتی هەردوو کابینەی پێنجەم و حەوتەمی حکوومەت هەژمار کرد، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی خولی وەرزشی و پێگەیاندنی گەنجان و کردنەوەی یاریگای وەرزشی و چەندین کار و پڕۆژەی دیکە بۆ لاوان کە بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پڕۆژانە ڕاوەستان و دڵنیای کردنەوە کە بە پشتیوانی هەموو لایەک هەوڵ دەدەن ڕەوشەکە لە جاران باشتر بێت.
جێگری سه‌رۆكی پارتی باوەڕبوونی پارتی بە مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە وەک مافێکی گەردوونی کە هیچ هێز و لایەن و دەوڵەت و حکوومەتێک ناتوانن ئەو مافە لە خەڵکی کوردستان بستێنن. لەوبارەیەوە و لە وەڵامی لێدوانی هەندێ لە ناحەزانی پارتیدا لە دەڵێن ئەگەر ڕیفراندۆم نەبوایه، پەلاماری کوردستان نەدەدرا، بەڕێزیان ڕیفراندۆمی بە سادەترین مافی دیموکراسیی و خواستێکی ئاشتیانەی خەڵک وەسف کرد کە به ئاشتی ئه‌نجام درا و پێویست بوو بە ئاشتی وەڵام بدرێتەوە و کێشەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن و گەلى كوردستان ئاشتیانە بە مافەکانی بگات.
نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا لە بەردەم جەماوەری پارێزگای دهۆک، هەمووان و خەڵکی کوردستانی بە شاهید گرت کە هەرکات پارتی بەهێز بووبێت، کوردستان بەهێز و ئارام و گەشەسەندوو بووە، نەیارانی کوردستانیش ئەو ڕاستییە باش دەزانن، بۆیە بە بەردەوام هەوڵ بۆ لێدان و لاوازکردنی پارتی دەدەن، لەبەر ئەوە، پێویستە بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و پشتگیریی خەڵکی خۆڕاگری بادینان، پارتی بە هێزێکی گەورەوە بچیتە بەغدا و ڕێگە نەدات کەس کوردستان لاواز بکات و خاکەکەی بفرۆشێت.
جێگری سەرۆکی پارتی، ئەوەشی گوت کە نەیارانی پارتی غافڵن لەوەی کە قوربانیدان و تەحەمول و وەفاداری و دڵسۆزی بۆ کوردستان، بۆ خوێنی شەهیدان و بنیادنانی دواڕۆژێکی پرشنگدار لە باوەڕی خەڵکی بادینانەوە سەرچاوەی گرتووە و ڕێگەنەدانی خەڵکی ناوچەکە بە کلتووری ئاژاوەنانەوە، سوورتریان دەکات لەسەر خزمەتکردنیان و هەوڵدان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.
هاوكات ئەوەی وەبیرهێنایەوە كه لەو کاتێكدا هەندێ لایەن بەرژەوەندیی خۆیان لە سەرووی بەرژەوەندییەکانی کوردستانەوە دەبینی، خەریکی پیلانگێڕی بوون لە دژی کوردستان، پارتی بە پشتیوانیی خه‌ڵك، هەموو کوردستانی پاراست و دەرگای سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕووی کوردستاندا کردەوە و کوردستانی گەڕاندەوە شوێنی جارانی خۆی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و جیهان.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتاییدا داوای له كانیده‌كانی پارتی له سنووری پارێزگای دهۆك كرد بچنه سه‌ر سته‌یج و لەبەردەم جەماوەری پارێزگای دهۆک، بەردەوامبوونی حزبەکەی دووپات کردەوە لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان، کار و پڕۆژەی باشتر و ئاوەدانیی زیاتر، خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان، هه‌روه‌ها دڵنیایی دایە هەمووان لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و مسۆگەرکردنی دواڕۆژێکی باشتر بۆ کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کرد هەمووان ڕۆژی ١٢ی مانگ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٤ و پاڵێوراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی:
خوشك و برایێت ڕێزدار،
جه‌ماوه‌رێ خۆراگرێ پارێزگه‌ها دهۆكا ڕه‌نگین،
خه‌لكێ خۆشتڤیێ به‌هدینا،
ئێڤارا وه بخێر،
هوین هه‌مى بخێر هاتن، سه‌رچاڤا..
گه‌له‌ك خۆشحالم كو ئه‌ڤرۆ دگه‌ل هه‌وه خه‌لكێ سه‌ربلندێ دهۆكێ و به‌هدینا، كوردستانیێت خۆشتڤى، به‌شداریێ د كه‌رناڤالا پشته‌ڤانیا پارتیدا دكه‌م بۆ هه‌لبژارتنێت په‌رله‌مانێ عێراقێ، هه‌می لایه‌ك بخێر بێن سه‌رچاڤا.
ئه‌م پشتڕاستین كو دێ وه‌ك هه‌رجار پشته‌ڤانیێ ل پارتى كه‌ن و دێ كچ و كوڕێت پارێزگه‌ها خۆ ب سه‌ربلندى هنێرنه به‌غدا داكو به‌رگریێ ل ماف و ده‌ستكه‌فتێت هه‌رێما كوردستانێ بكه‌ن.
پشتڕاستییا مه یا هندێیه، كو خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ، خه‌لكێ به‌هدینا ژ زاخۆ بگره هه‌تا ئامێدیێ و ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان، سێمێلێ و دهۆكێ، دگه‌ل شنگالێ و ده‌شتا مویسل، هه‌رده‌م مال و چه‌په‌رێ پارتى بووینه. ل خۆشییا و نه‌خۆشییا ئه‌و دگه‌ل پارتى پێكڤه بووینه.
ل سه‌رانسه‌رى مێژوویا پارتى، پارتى و خه‌لكێ خۆراگرێ به‌هدینا ل هه‌ر تشتى ئێك بووینه، هه‌بوون و نـه‌بوونا وان پێكڤه بوویه. ژبه‌ر هندێ، مه باوه‌ریا هه‌ى كانێ چا‌وا ئه‌م ل هه‌رێمێ هه‌ینه و دێ هه‌ر هه‌بین، كانێ چا‌وا پێشمه‌رگێت كوردستانێ و سه‌رۆكێ خۆشتڤی سه‌رۆك بارزانى، هه‌رێم ژ داعشێ و یێت پشتى داعش پاراست، پشتڕاست بن خۆر‌ت و كاندیدێت وه ل به‌غدا ژى ب گیانێ پێشمه‌رگاتیێ، دێ مافێت هه‌وه پارێزین و دێ پارێزه‌رێت ڕاسته‌قینه یێت ده‌ستكه‌فتێت گه‌لی كوردستانێ بن.
پارتی حزبه‌كا ئێكگرتی یه و ناڤه‌نده‌كا ئێكگرتی یا بڕیارێ یا هه‌ی، حسابا حزب‌ا ئێكه‌م لسه‌ر ئاستێ كوردستانێ و عێراقێ، هه‌روه‌ها هه‌رێمێ و جیهانێ بۆ پارتی دهێته كرن. مه‌رجه‌عێ پارتی جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانى یه. شانازیێ بڤی مه‌رجه‌عی دكه‌ین كۆ دگه‌ل پێشمه‌رگا بوویه سه‌مبۆلا شكاندنا داعشێ، كو دڕنده‌ترین ڕێكخراوا تیرۆرستی یه د جیهانێدا.
ڕێزداران،
پارتى چه‌ند شانازیێ ب مێژوویا خۆ یا پڕ سه‌روه‌رى دكه‌ت، وه‌سا شانازیێ ب سه‌ركه‌فتن و ده‌ستكه‌فتێت ئه‌ڤرۆ ژى دكه‌ت. ئه‌م سه‌رفه‌رازین كو پارتى و پێشمه‌رگێت كوردستانێ، دناڤ چار سالادا، كوردستان ژ دو شه‌ڕێت مه‌زن پاراست. پارتى ب كریار ئیسبات كر، هندى پارتى هه‌بیت، خه‌لكێ كوردستانێ دێ یێ پاراستى بیت.
پارتى هوینن، هوین پشتا پارتینه، ژبه‌ر هندێ پارتى هه‌ر یا زندى و سه‌ربلنده. هندى هوین هه‌نه، هندى دهۆك و به‌هدینا هه‌نه، پارتی دێ یا سه‌ربلند بیت و دێ ب سه‌ربلندی ژی مینیت.
پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رێ پارتى، دوهى تیرۆریستێت داعشێ شكاندن، هه‌روه‌سا پیلانا هنده‌ك نه‌حه‌ز و نه‌یارێت ناڤخۆ و ده‌رڤه بۆ نه‌هێلانا قه‌وارێ سیاسى و ده‌ستووریى یێ هه‌رێما كوردستانێ، ژناڤبرن. قه‌هره‌مانیا پێشمه‌رگا و خۆڕاگریا هه‌وه و خه‌لكێ كوردستانێ، پیلانا وا نه‌حه‌ز و نه‌یارا بنئاخ كر.
ئه‌وان ژبیر كردبوو كو هندى پارتى خودانا دلسۆز و جه‌ماوه‌ره‌كێ وه‌فادارێ وه‌كى هه‌وه بیت، پارتى چ جارا ناشكێت. پارتى ناشكێت و نه‌شكستییه، پارتی ب هه‌بوونا هه‌وه هه‌ر دێ مینیت سه‌ركه‌فتى، داكو گه‌لێ كوردستانێ بگه‌ته وان دستكه‌فتان یێت كو شه‌هیدێت مه خوینا خۆ لسه‌ر ڕێتی و زه‌حمه‌تا ملله‌تێ مه دیتی.
هێژایان،
ئه‌و قه‌هره‌مانیا كو خه‌لكێ دهۆكێ و به‌هدینا ل سحێلا و تلسقۆف و گه‌له‌ك جهێت دى كرى، وه‌كى چا‌وا برایێت هه‌وه ل پردێ كرى، ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆڕاگری نه‌بایا یا كو ب تایبه‌تی كوڕێت ڤێ ده‌ڤه‌رێ كری و گیانێ خۆ كریه قوربانی، باوه‌ر بكه‌ن ئه‌ڤرۆ ئه‌م ل ڤێرێ نه‌دبووین و كه‌س نه‌دزانی پاشه‌ڕۆژا هه‌رێما كوردستانێ دێ چه‌وا بیت. ژبه‌ر هندێ كوردستان قه‌ردارێ خوینا وان شه‌هیدایه و ئه‌م هه‌می ئه‌ڤرۆ به‌ژنا خۆ دچه‌مینین بۆ وان شه‌هیدێت كو ل به‌رگریكرن ل خاكا كوردستانێ گیانێ خۆ كره قوربانی. ئه‌م ئه‌ڤرۆ سلاڤ و ڕێزێت خۆ بۆ وان پێشمه‌رگا ده‌نێرین ئه‌وێت ل سحێلا، تلسقۆف، پردێ به‌رگری كری بۆ پاراستنا كوردستانێ، ئه‌و كی بوون؟ ئه‌و كوڕێت مه بوون، كوڕێت پارتی بوون كو ئه‌و به‌رگری ل كوردستانێ كری، ئه‌و شانازییه بۆ مه هه‌میا و دێ هه‌ر ب شانازی مینیت.
خه‌لكێ به‌هدینا، پێشمه‌رگێت قه‌هره‌مانێت به‌هدینا، به‌رى وێ ژى ل ڤێ ده‌ڤه‌رێ، ل ڤا سنوورا، سینگێ خۆ دانه به‌ر هێرشێت داعشێ و ئه‌و نه‌هێلان. د شۆڕه‌ش و سه‌رهلدانێت كوردستانێدا ژى، دهۆكێ و به‌هدینا جهه‌كێ مه‌زنێ گرتى. شۆڕه‌شا ئیلۆنێ و شۆڕشا گولانێ و سه‌رهلدانا 91ێ ژى، چیرۆكێت قه‌هره‌مانیا هه‌وه، داستانێت قه‌هره‌مانیا پێشمه‌رگه‌ی ل گه‌لیێ زاخۆ، گه‌لیێ قه‌نتارا، گه‌لیێ زاویته، چیایێ مه‌تینا، چیایێ سپیرێز، كانیماسێ، دێره‌لوكێ، سحێلا و تلسقۆف، دیرۆكا پێر و دوهی و ئه‌ڤرۆ یا پارتی یه، دوهی و ئه‌ڤرۆیا مه پێكڤه گرێ دده‌ن و زامنێ پێكڤه گرێدانا پێشه‌ڕۆژێ و خه‌باتا ملله‌تێ مه‌نه.
به‌شه‌كێ مه‌زنێ ڤێ كوردستانێ، یا ب سایا خوین و خه‌بات و ئێش و ژا‌نێت هه‌وه ئاڤا بووى. هه‌وه و پارتى ڤێكرا گه‌له‌ك سه‌روه‌ریێت بۆ كوردستانێ تۆمار كرى. ئه‌ڤرۆ ژى ئه‌م پێكڤه جاره‌كا دى، دێ قۆناغه‌كا دى ده‌ست پێكه‌ین. دێ چینه به‌غدا داكو ل وێرێ به‌ڕه‌ڤانیێ ل مافێت گه‌لێ كوردستانێ بكه‌ین.
ئاماده‌بوویێت هێژا،
كوردستانییێت خۆشتڤى،
ئارمانجا پارتى ئه‌و بوو دگه‌ل هه‌مى لایه‌نێت كوردستانێ بڕیاره‌كا پێكڤه بده‌ن؟ كانێ چ د به‌رژه‌وه‌ندیا كوردستانێدایه؟! لێ مخابن، مه دیت هنده‌ك لایه‌نێت نه‌حه‌ز، یێ هه‌ول دده‌ن ڤا هه‌لبژارتنا بكه‌نه ده‌لیڤه‌ك بۆ شكه‌ستن و لێدانا پارتی، دا پارتى و كوردستانێ پێ لاواز بكه‌ن.
لێ، دهۆكیێت خۆشتڤى، خه‌لكێ به‌هدینا یێ هێژا، ڤێ جارێ ژى وه‌كى هه‌مى جارا، تڤیا ئه‌م ڤێكرا بۆ وا نه‌حه‌زا ئیسبات بكه‌ین كو ئه‌و نه‌شێن پارتى بشكێنن، ئه‌و نه‌شێن كوردستانێ لاواز بكه‌ن. وان یێ ژبیر كرى كو هندى پارتى خودان جه‌ماوه‌ره‌كێ وه‌كى هه‌وه‌یه، هندى دهۆكى، زاخۆیى، ئامێدى، ئاكره‌یى، شێخانى، شنگالى، سێمێلى، خه‌لكێ به‌هدینا و كوردستانێ پشتگیرێ پارتی بن، ئه‌و چ جارا نه‌شێن پارتى بشكێنن. نه ئه‌و دشێن پارتی بشكێنن و نه ئه‌و دكارن كوردستانێ بفرۆشن.
خوشك و برایێت خۆشتڤی،
هندى ئاشتى هه‌بیت، مه هه‌رگاڤ ڕێكا ئاشتیێ یا گرتى، لێ ده‌مێ مافێت خه‌لكێ كوردستانێ تێنه شێلان و تێنه خوارن، پارتى پێشه‌نگا قوربانیدانێ و خه‌باتێ بوویه. پارتى دشێت ده‌ستبه‌ردارى گه‌له‌ك مافێت خۆ ببیت، لێ چ جارا نه‌شێت ده‌ستبه‌ردارى بتنێ یه‌ك مافێ خه‌لكێ كوردستانێ ببیت.
پارتى باوه‌ریا هه‌ى كو ئێكڕێزییا ناڤمالا كوردستانێ، بۆ هه‌مى كوردستانییا، هێزه‌كا مه‌زنه، ژبه‌ر هندێ مه ب كریار ئیسبات كریه و هه‌مى هه‌ولێت داى كو ئێكڕێزى بهێته پاراستن. پارتى داخازا ئێكڕێزیا هێز و لایه‌نێت كوردستانێ دكه‌ت، داكو ئه‌م هه‌می پێكڤه و ڤێكڕا ل به‌غدا ببینه هێزه‌كا مه‌زن.
كوردستانى هه‌ڤڕكێت ئێكودو نینه، ئه‌وان هه‌ڤڕكیا سیاسى یا دگه‌ل هنده‌ك لایه‌نێت دى هه‌ى، ژبه‌ر هندێ پێدڤییه كوردستانى ل به‌غدا ب ئێك تیم كار بكه‌ن و خه‌باتێ بۆ مافێت خه‌لكێ كوردستانێ یێت ده‌ستوورى بكه‌ن، نه ئاریشه و كێشه‌یێت ناڤخۆ یێت هه‌رێمێ، ببنه به‌غدا.
ئه‌وێت بزاڤ كرى و بزاڤێ دكه‌ن داكو ده‌سهه‌لات و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ هه‌لوه‌شینن و بكه‌نه چار پارێزگه‌هێت عێراقى، ئه‌وێت كار دكه‌ن داكو دۆزا كوردستانێ بێ بها بكه‌ن و بكه‌نه گۆرى مه‌ره‌م و پۆستێت خۆ، بلا باش بزانن كو سه‌رێ ڕما وان دێ ب چیایێ بلند و ئاسێ یێ پارتى كه‌ڤیت. پارتى دێ ب دایكێت شه‌هیدا و خوینا شه‌هیدێت خۆ به‌رنگاری وان بیته‌ڤه.
ڕێزداران،
خه‌لكێ مه، هوین دهۆكی و به‌هدینا یا خۆشتڤی سه‌ربلندن، هه‌وه هه‌میا بۆ كوردستانێ زه‌حمه‌تا كێشاى، هوین یێت ئاواره و ده‌ربده‌ر بووى، كوڕێت هه‌وه یێت شه‌هید بووى، بابێت هه‌وه یێت ئه‌نفال بووى، بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، بۆ ئارامى و ئاڤه‌دانیا كوردستانێ، نه بۆ چ مه‌ره‌مێت دى. ئه‌م باش بارێ گرانێ ژیانا ملله‌تێ خۆ تێدگه‌هین، لێ، ده‌مێ هه‌لبژارتن به‌ینا كه‌رامه‌تێ و نانى بن، بێ شك وه یێ ئیسپات كری كو هوین دێ كه‌رامه‌تێ هه‌لبژێرن بۆ ملله‌تێ خۆ.
ڕێزداران،
ڕێزگرتن ل مافێن خه‌لكێ كوردستانێ، دێ عیراقێ ژى پارێزیت و دێ ئاڤه‌دان كه‌ت. بۆ ڕاگرتنا ئاشتیێ و ئاڤه‌دانیێ ل ده‌ڤه‌رێ، پارتى و گه‌لێ كوردستانێ یێ ب ده‌ستوورى ڕ‌ازى بووی بۆ چاره‌سه‌را ئاریشا، لێ ده‌ستووره‌كێ كو بهێته جیبجیكردن، ده‌ستووره‌كێ كو جیبجى بكه‌ن و ڕێزێ لێ بگرن، ئه‌و ده‌ستوورێ كو گه‌لێ عێراقێ و كوردستانێ ده‌نگ بۆ دای و ئه‌م ب هیڤی و ئومێد ڤه‌گه‌ریاین به‌غدا بۆ جێبه‌جێكرنا وێ.
پارتى هه‌رده‌م یێ ڤیاى په‌یوه‌ندیێت هه‌موو پێكهاتێت كوردستانێ یێت ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى، برایانه بن. ژبه‌ر هندێ، دگه‌ل ئێكه‌مین په‌رله‌مانى و ئێكه‌مین كابینا حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، پارتى هه‌مى هه‌ولێت داى كو مافێت نه‌ته‌وه و دین و ئایینێت كوردستانێ ببنه یاسا و هه‌مى وه‌كى ئێك بهێنه پاراستن.
خه‌لكێ به‌هدینا یێ سه‌ربلنده، نموونه‌یه‌ك جوان یێ پێكڤه‌ژیانا نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی یا لێره هه‌ی، ل هه‌وه پیرۆز بیت ئه‌و ڕه‌فتار و ئه‌و ڕنگێ جوان یێ ده‌ڤه‌را به‌هدینا.
عه‌ره‌ب، توركمان، مه‌سیحى، كوردێت پارێزگه‌هێت عێراقێ، خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى، به‌س كوردستانێ وه‌كى په‌ناگه‌هـ دناسن و ڕۆژێت ته‌نگاڤیێ به‌س به‌رێ خۆ داینه كوردستانێ. ئه‌و ژى ئه‌ركه‌كێ كاندیدێت مه‌یه، ل به‌غدا كار بكه‌ن داكو ڤه‌گه‌ڕنه سه‌ر جهـ و مالێت خوه، ب عززه‌ت و كه‌رامتڤه.
ئێش و ئازارێت ئێزدیا، ئێش و ئازارێت مه‌نه و مافێ وانه گازندا بكه‌ن ئه‌گه‌ر كێماسیه‌ك هه‌بیت. مرۆڤ گازندا ژ وان دكه‌ت یێت كو مرۆڤی حه‌ق لسه‌ر هه‌ی. ئه‌م دڤی واریدا خۆ به‌رپرس دبینین و هه‌ر كاره‌كێ مومكین بیت دێ كه‌ین بۆ هندێ كو ئێزدى و هه‌مى پێكهاتێت دى ژ نهۆ وێڤه د پاشه‌ڕۆژا خوه دا د پشتڕاست بن د ڤی وه‌ڵاتیدا.
هه‌روه‌كی مه به‌ری نها ژی ڕاگه‌هاندى دێ هه‌می هه‌ولێت خۆ ده‌ین كو شه‌نگال ببیته پارێزگه‌هـ كو داخازه‌كا سه‌ره‌كى یا خه‌لكێ ده‌ڤه‌را شه‌نگال بهێته جێبه‌جێكردن.
خوشك و برایێت هێژا،
وه‌كى هوین دزانن ده‌سپێكا سالا 2014ێ حكوومه‌تا عێراقێ ب نه‌حه‌قى بودجا هه‌رێمێ بڕى. هه‌رێم تویشى كێشه‌یه‌كا داراییا گه‌له‌ك دژوار كر. ڤێجا هاتنا داعش و شكه‌ستنا نه‌فتێ و هاتنا نێزیكى دوو میلیۆن ئاواره و په‌نابه‌را بسه‌ر كوردستانێ دا، ڕه‌وشه‌كا ئێ‌كجار یا نه‌خۆش بۆ كوردستانێ چێكر.
ل ڤێرێ، من دڤێت سپاسییه‌كا مه‌زن ئاراسته‌ى هه‌مى مووچه‌خۆرا و هه‌مى خه‌لكێ كوردستانێ بكه‌م كو ئاسته‌كێ بلندێ نیشتمانپه‌روه‌ریێ نیشا دا و ب خۆڕ‌اگرى و تێگه‌هشتنا خۆ بۆ ڕه‌وشا هه‌رێمێ و مه‌ترسیێت كو هه‌بوون، هه‌رێما كوردستانێ پاراست و نه‌هێلا كوردستان بكه‌ڤیت.
تێگه‌هشتنا خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ بۆ ڕه‌وشا كوردستانێ و خۆڕاگریا مامۆستا و كارمه‌ندێن ڤێ ده‌ڤه‌رێ و به‌رده‌وامیا وان لسه‌ر خزمه‌تكرنا خه‌لكێ خۆ، گه‌له‌ك جهێ شانازى و سه‌ربلندى و جهێ ڕێز و پێزانینێ یه. هه‌روه‌سا ئیسبات بوو كو ئه‌وا هه‌وه كرى، هه‌ر ئه‌وا دروسته. ئه‌و مامۆستایێ كو نه‌هێلاى زاڕۆكێت شه‌هیدا و پێشمه‌رگا بێ خویندن بمینین، ئه‌و نۆژدارێ كو نه‌هێلاى بریندارێ مه بێ ده‌رمان بمینیت، ئه‌و كارمه‌ندێ خزمه‌تا ملله‌تێ خۆ نه‌هێلاى، جهێ هه‌مى ته‌قدیر و ڕێزگرتنه‌كێیه.
د وێ ته‌نگاڤیێدا، ئه‌گه‌ر ته‌حه‌ملا هه‌وه و خه‌لكێ كوردستانێ نه‌با، باوه‌ر بكه‌ن تشته‌ك ب ناڤێ هه‌رێما كوردستانێ و حكوومه‌تا هه‌رێمێ نه‌دما. تشته‌ك ب ناڤێ مافێت ده‌ستوورى یێت هه‌رێما كوردستان نه‌دمان. ژبه‌ر هندێ ئه‌م چه‌ند بێژین سپاس، ئه‌م چه‌ند ڕێز و پێزانینێ بۆ خۆڕ‌اگرى و ته‌حه‌ملا هه‌وه بكه‌ین، هێشتا هه‌ر كێمه.
د ڤا هه‌مى قه‌یران و ئالۆزیادا، پارتى بتنێ ئۆبالا قه‌یرانا دارایى هه‌لگرت. وه‌ختێ ئارامیێ و خۆشییا، هه‌مى شریك بوون و هه‌میا خۆ ل هه‌مى تشتا دكره خودان، لێ وه‌ختێ قه‌یرانا، هه‌میا مه‌یدان چۆل كر. ئه‌ڤه ڕه‌ڤینه ژ به‌رپرسیاریێ، ڕه‌ڤینه ژ ئه‌ركێ مێژوویى. پارتى چ جارا نه‌كریه و چ جارا ژى ناكه‌ت و ژ به‌رپرسیاریێ قه‌ت ناڕه‌ڤیت!
پارتى، ل ڕۆژێن ڕه‌ش و ڕۆژێن گه‌شدا، دگه‌ل ملله‌تێ خۆ مایه، مه كارێ كرى و مه هه‌ولا داى، به‌رده‌وام ژى دێ كار كه‌ین و دێ هه‌ول ده‌ین، داكو ئه‌ڤ قه‌یرانه ئێكجارى ب دویماهى بێن. خه‌لكێ كوردستانێ ژى دیت كو مه پێنگاڤێت عه‌مه‌لى هاڤێتن و مه قۆناغا ئێكێ یا ده‌ستكاریا سیستمێ مووچه‌ى كر و دێ به‌رده‌وام ژى بین و ب پشته‌ڤانیا وه دێ ڤێ ئاریشێ چاره‌سه‌ر كه‌ین.
خوشك و برایێن هێژا،
مه چ جارا نه‌دڤیا ئه‌م به‌حس بكه‌ین، لێ ژبه‌ر كو هنده‌كا ئه‌ڤ بابه‌ته گه‌له‌ك بۆ خاپاندنا خه‌لكێ كوردستانێ بكار دئینن و یێ دكه‌نه ملكێ خۆ، ژبه‌ر هندێ دبێژین: به‌رنامێ مه بوویه و مه هه‌ر ژ ده‌سپێكێ گه‌له‌ك هه‌ولا داى وه‌كى هه‌مى ده‌ڤه‌رێت كوردستانێ، گرنگیێ بده‌ینه ده‌ڤه‌را به‌هدینا، ب تایبه‌تى ژى گرنگیێ بده‌ینه گه‌نج و لاوا.
بۆ ڤێ چه‌ندێ ژ ده‌سپێكا كابینا پێنجێ، مه بڕیار دا كو سلفێت ژنئینانێ، سلفێت خانوبه‌ره‌ى، سفلێت پشتگیریا پڕۆژێت بچویك بده‌ینه گه‌نجا. ئه‌م دبینین هنده‌ك لایه‌ن هه‌وله‌ك جددی دده‌ن دا ڤان تشتا بۆ خۆ بكار بینن، ئه‌و ڕاست نییه مه بڕیارێت هه‌ی، بڕیارا په‌رله‌مانێ بۆ كابینا پێنجێ یا هه‌ی، بڕیارا ئه‌نجومه‌نا وه‌زیران یا هه‌ی، ئه‌و سلفه بۆ گه‌نجا، بۆ زه‌واجێ، بۆ خانوبه‌را، ئه‌ڤه ئه‌و سلفه بوون كه مه ل كابینا پێنجێ بڕیار لسه‌ر دای. ل كابینا حه‌فتێ ژی دیسا مه بڕیارا هندێ دا كه ئه‌ڤ سلفه گوندا ژی ڤه‌گریت، ئه‌ڤه زێده‌ی هندێ كو مه هاریكاری كر بۆ ئه‌نجامدانا خولێت وه‌رزشى و خولێت پێگه‌هاندنا گه‌نجا و ڤه‌كرنا یاریگه‌ها و چه‌ندین كار و پڕۆژێت دى، لێ مخابن هوین ژى دزانن ژبه‌ر قه‌یرانا دارایى و ئاریشێت كو پشتی ساڵا 2014 هاتیه پێش، ئه‌ڤ پڕۆژه ڕاوه‌ستیان. نهۆ ژى پشتڕاست بن، ئه‌م دێ ب پشته‌ڤانیا هه‌وه هه‌مى هه‌ولا ده‌ین كو هه‌ر تشتێ ژ ده‌ستی مه بێت باشتر بكه‌ین و جاره‌كا دی ئه‌و ئاریشه‌یێت كو هه‌ین چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌ڕێزان،
هنده‌ك نه‌حه‌زێت پارتى دبێژن: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم نه‌هاتبا كرن، هێرش نه‌دهاته سه‌ر كوردستانێ. به‌رى هه‌ر تشتى، جاره‌كا دی ژى من دڤێت لێره ڕۆن و ئاشكرا بێژم: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باوه‌رییه‌كا موكوم یا ب مافێ بڕیاردانا چاره‌نڤیسێ گه‌لێ كوردستانێ هه‌ى. ئه‌ڤه مافه‌كێ گه‌ردوونییه، چ هێز و لایه‌ن و چ ده‌وله‌ت و حكوومه‌ت نه‌شێن ڤى مافى ژ گه‌لێ كوردستانێ بستینن! ڕیفراندۆم ساده‌ترین مافێ دیموكراسیێ خه‌لكییه. ڕیفراندۆم ب ئاشتی بڕیڤه چۆ و باوه‌ریا مه ئه‌و بوو و پێویست بوو ب ئاشتی ژی به‌رسڤا وێ هاتبا دان.
مه، خه‌لكێ كوردستانێ ئه‌ڤ مافه ب ئارامى و ئاشتیانه په‌یره‌و كر. مه دڤێت ئه‌م دبێژن: كێشه و ناكۆكى ب ڕێكا دیالۆگێ بێنه چاره‌سه‌ر كرن. مه هنگى ژى گۆت، مه دڤێت دگه‌ل عیراقێ پێكڤه ب پرۆسه‌ك دانوستاندنێ و ب شێوه‌یه‌كێ ئاشتیانه بگه‌هینه مافێت خۆ، ئه‌و مافێت كو گه‌لێ مه خه‌بات بۆ كری و قوربانی بۆ دای.
ئه‌ڤرۆ ژى، ئه‌م هه‌مان تشتى دبێژین. مه چ جارا شه‌ڕ نه‌خواستیه، مه هه‌رگاڤ ئاشتى یا خواستى. نۆكه ژى كو مه دڤێت بچینه به‌غدا، دیسا هه‌ر بۆ هندێیه كو ب دانوستاندنێ كێشه و ئاریشا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، مافێت ده‌ستوورى یێت خه‌ڵكێ كوردستانێ بده‌ستڤه بینین، بۆ ڤێ هندێ ژى پێویسته پارتى ب هێز ل به‌غـدا بیت. ب پشته‌ڤانیا هه‌وه خه‌لكێ جامێرێ به‌هدینا، وه‌ك هه‌ر جار پارتى دێ ب هێز ل به‌غدا بیت.
هوین شاهدن، خه‌لكێ كوردستانێ شاهده، كه‌نگى پارتى یا بهێز بووبیت، كوردستان یا بهێز بوویه. كوردستان یا ئارام و گه‌ش و پێشكه‌فتى بوویه. نه‌یارێت كوردستانێ ژى هه‌مى ڤێ ڕاستیێ دزانن، ژبه‌ر هندێ به‌رده‌وام ئارمانجا وان لێدان و لاوازكرنا پارتى یه.
ئه‌و دزانن كو پارتى لاواز بوو، كوردستان دێ لاواز بیت. لێ، پارتى ب پشتگیریا خه‌لكێ كوردستانێ، ب پشتگیریا جامێرێت به‌هدینان و خه‌ڵكێ خۆڕاگرێ ڤێ ده‌ڤه‌رێ، دێ ب هێزه‌كا مه‌زن چیته به‌غدا. دێ ب پشتگیریا هه‌وه چیته به‌غدا، دێ ڕێكێ ل وان كه‌سا گریت یێت دڤیا كوردستانێ بفرۆشن، دێ چن بۆ به‌غدا دا پشتگیریا مافێ هه‌وه بكه‌ن و ڕێكێ نه‌ده‌ن كوردستان لاواز ببیت.
خه‌لكێ دهۆكا خۆڕاگر،
خه‌لكێ خۆشتڤى یێ به‌هدینا،
خوشك و برایێت مه‌یێت ئێزدى و مه‌سیحى،
گه‌نج و لاوێت دهۆكێ و به‌هدینا،
كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆست و جه‌ماوه‌رێ پارتى،
ئه‌م دزانین هه‌وه گه‌له‌ك زه‌حمه‌ت و نه‌خۆشى و ته‌نگاڤیێت دیتى، هه‌وه ته‌حه‌ملا گه‌له‌ك ڕۆژێت ته‌نگ و گرانێت كرى، پارا مه‌زنا شه‌ڕێ داعشێ و پاراستنا كوردستانێ ل سحێلا و تلسقۆف و گه‌له‌ك جهێت دى، یا ل سه‌ر ملێت هه‌وه بووى، ئه‌و پاراستن یا ب خوینا كوڕ و پێشمه‌رگێت هه‌وه‌یێت قه‌هره‌مان هاتیه كرن، گه‌له‌ك نه‌حه‌ز و نه‌یارا ژى، ئه‌ڤ ته‌حه‌ملا هه‌وه، یا كریه تانه و یا ل هه‌وه داى!
گه‌له‌ك نه‌حه‌ز و نه‌یارا یا گۆتى و هێشتا ژى یێ دبێژن: دهۆك و به‌هدینا بێده‌نگن و ده‌نگێ خۆ بلند ناكه‌ن! لێ ئه‌و نه‌حه‌ز و نه‌یار، چ جارا نه‌شێن تێبگه‌هن و بزانن كا ته‌حه‌مل و بێده‌نگیا دهۆكێ و به‌هدینا یا چییه؟!
ئه‌و نزانن كو ئه‌ڤ هه‌مى قوربانیدان و ته‌حه‌ملا هه‌وه، یا دلسۆزى و وه‌فاداریا هه‌وه‌یه بۆ كوردستانێ، بۆ خوینا شه‌هیدا، بۆ پاراستنا ده‌سكه‌فتێت.
ئه‌و نزانن كو جهێ كولتوورێ فه‌وزاچێكرنێ ل دهۆكێ نابیت. ئه‌و ئارامى و هێمنیا دهۆكێ لسه‌ر مه دكه‌ته واجب كو ئه‌م پتر خزمه‌تا به‌هدینا ب گشتى بكه‌ین. دهۆك ب ڤێ ئارامیێ یا جوانه و پشتڕاست بن ب ڤى ڕه‌نگى دێ پتر خزمه‌ت ل ڤی وه‌لاتی هێته كرن.








