نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە دەستمان بێ, بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەیکەین

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەردانی ئەو گەڕەکانەی کرد کە بەهۆی بارانەوە زیانیان پێکەوتووە و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی بە خەڵکی زیانلێکەوتوو دا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/4/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه زیانلێكه‌وتووانه‌ی شاری دهۆكی كرد كه به هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو و كێشه و گرفته‌كانیان بوو و به‌ڵێنی دا، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانیان ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌ر له میانی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ پارێزگار و قایمقام و به‌رپرسانی ئیداریی دهۆك سه‌ردانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی شاری دهۆكیان كردووه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆری ماددییشی گه‌یاندووه‌ته هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی به كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان ده‌كه‌نه‌وه و پلانیان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و كێشه‌یه و یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كانیش، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه بۆ شوێنێكی دیكه، چونكه شوێنی ژیانیان گونجاو نییه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌رچی له‌توانادا بێت بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی زیانی هاووڵاتیان له ڕووداوی هاوشێوه‌دا، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان هاوكات بەڵێنی دا، کە هەرچی لە دەستیان بێ بۆ قەربووکردنەوەی زیانبه‌ركه‌وتووان دەیکات.
بەهۆی لافاوەکە چوار کەس گیانیان لە دەست دا و خەڵکێکی زۆریش زیانیان بەرکەوت، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە لێدوانی‌دا بۆ مێدیاکاران گوتی، بە دڵنیاییەوە قەرەبوویان دەکەینەوە، چەند کەسێک لەو رووداوانە بوونه‌ته قوربانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتیشی، کە شوێنی ئەو خەڵکە لێی دەژی خراپە، پێویستە شوێنەکانیان بگوازینەوە، وەک حکوومەت ئەوەی پێمان بکرێ بۆیان دەکەین بۆ ئەوەی جارێکی دی تووشی کارەساتێکی وا نەبنەوە.







