گەورەترین کەرنەڤاڵی لیستی ١٨٤ لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

زاخۆ-KDP.info- بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی لیستی ١٨٤ لە شارۆچکەی زاخۆ بەڕێوە ببات و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، لە ڕۆژی ١٢ی مانگ دەبینن زاخۆ چی بۆ پارتی دەکات و زاخۆ ھەر بانکا پارتی دەمێنێ بۆ دەنگدان.
شڤان شێخو، کارگێڕی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی دابێ پارتی گەورەترین کەرنەڤاڵی لیستی ١٨٤ لە شارۆچکەی زاخۆ بەڕێوە ببات و لە ئێوارەی چوارشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتیمان و جەماوەرێکی بەرچاوی سنوورەکە لە نێو یاریگای زاخۆ بۆ پشتیوانی لە لیستی ١٨٤ی پارتیمان و ناساندنی کاندیدانمان گەورەترین کەرنەڤاڵ ئەنجام دەدەن، کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین خەڵک تێیدا بەشداری بکەن."
شڤان شێخو گوتی: "زاخۆ لە ڕابردوودا ناوی بە بانکا پارتی ناسراوە بۆ دەنگدان و ئەم جارە لە ھەڵبژاردنی ١٢ی مانگ بە ھەمان شێوە پارتی زۆرترین دەنگی زاخۆییەکان بەدەست دێنێت و زاخۆ بانکێکی زەردپۆش دەبێت بۆ لیستی ١٨٤، چونکە زاخۆ تایبەتمەندیی خۆی ھەیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ھەموو قۆناغەکاندا شوێن و ڕۆڵی دیار بووە، بینیمان لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا زۆرترین شەھید لە زاخۆ بوون، بێگومان ھیچ گرەوێک لەسەر دەنگی زاخۆ ناکرێت و ١٢ی مانگ ھەموو کەس و لایەنەکان وەڵامی زاخۆییەکان دەبینن."
قائید میرۆ




