٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاندیدی پارتی بۆ كورسیی كۆتای كوردانی فەیلی، چانسی بردنەوەی زۆرە

سەرچاوە: KDP.info



بەغدا-KDP.info-  پارتی، كاندیدی بۆ كورسیی كوردانی فەیلی ھەیە لە پارێزگای كوت و، بەرپرسێكی پارتییش ئاماژ ە بۆ ئەوە دەكات، رێكخستنەكان كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكە دەكەن بۆ بردنەوەی كورسیی كۆتا و پێشبینیی سەركەوتنی دەكرێت.

شوان محەممەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كوردانی فەیلی كە بەشێكی رەسەن و دانەبڕاوی نەتەوەی كوردن و كورسیی كۆتایان لە شاری كۆت بۆ دیاری كراوە، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كوت كاندیدیمان ھەیە بۆ كورسیی كۆتای كوردانی فەیلی و، رێكخستنەكانی پارتیمان لە ھەوڵدان بۆ بردنەوەی كورسیی كۆتای فەیلییەكان لە شاری كوت، كاندیدی پارتییش وەك كاندیدی تاك بەشداری كردووە و لیستمان نییە لەو سنوورە".

لای خۆیەوە، جەواد مەلەكشا، نووسەر و رۆژنامەنووسی كوردی فەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی ھەر لە دامەزراندنییەوە پێگەی خۆی ھەبووە لەنێو كوردانی فەیلیدا، بەشێكی زۆری كوردانی فەیلی دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەڵام كێشەی سەرەكیی كوردانی فەیلی ئەوەیە، دەنگەكانمان پەرش و بڵاون، كە لە بەغدا و كوت و حللە و خانەقین و مەندەلی و زۆر ناوچەی دیكەن، واتا ھەموویان لە یەك ناوچە نین تا دیار بن، ئەوانەی فەیلی مەزھەبن، زیاتر دەنگیان بۆ چەند كاندیدێكی دیكە دەڕوات لەسەر بنەمای مەزھەبی، بەڵام ئەوانەی بیری نەتەوەییان ھەیە، دەنگیان بۆ پارتی دەبێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار