هاووڵاتیانی سلێمانی: نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامی ته‌واوی پڕۆپاگه‌نده‌كانی نه‌یارانی پارتی دایه‌وه
__2018_05_06_h15m7s9__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نن، تا‌كه هیوا بۆ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانه، نه‌ك ئه‌و حزب و گرووپانه‌ی ته‌نیا فریای ململانێی ناوخۆییی خۆیان ده‌كه‌ون و بیریان لای ماف و خزمه‌تگوزاریی هاووڵاتیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌ماوه.
كه‌ژان محه‌مه‌د، چالاكی مافه‌كانی ئافره‌تان له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی له‌سه‌ر ڕێبازی كوردایه‌تی په‌روه‌رده كردووه، نه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یاندووه، كه ته‌نیا كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی و خزمه‌تكردن به وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و بیریان له هیچ خیانه‌ت و پلانگێڕییەك له وڵات و گه‌له‌كه‌ی خۆیان نه‌كردووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە ئاخۆ ئه‌و حزبانه‌ی به‌رده‌وام ئیڕهابی فیكری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی پارتیدا، كه‌ژان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ئه‌و ئیڕهابه فیكرییه‌ی چه‌ند حزبێك ده‌ستیان داوه‌تێ، ناتوانن كاروانی پێشكه‌وتنه‌كانی پارتی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ڕابوه‌ستێنن، وه‌ك جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئیڕهابه فیكرییه‌ی حزبه‌كان دژی پارتی له سلێمانی داستیان داوه‌تێ، كه ته‌نیا كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی کە خۆیان په‌روه‌رده‌یان كردوون، نه‌ك پارتییه‌كان، كه ده‌زانن ته‌نیا پارتییه ده‌توانێت ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان بێت، به تایبه‌تی ڕوانگه‌ی پارتی بۆ سلێمانی ڕوانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاره، بۆیه داوا له هاووڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌م كاتێك بڕیار ده‌ده‌ن ده‌نگ به حزبێك بده‌ن بۆ نوێنه‌رایه‌تیان، له‌پێشدا بیر بكه‌نه‌وه تا دواجار په‌شیمان نه‌بنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیانبژاردوون".
شاباز سیوه‌یلی، پارێزه‌ر، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی سیاسی له ناو شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌یه، ئەو ئیڕهابە فیکرییە ناشه‌ریفانەیەی ناحه‌زان و وڵاتانی ئیقلیمی دژی پارتی ده‌ستیان داوه‌تێ به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه و نه‌مان ده‌ڕوات، كه ئیدی ئه‌وه سلێمانییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر پارتی له سلێمانی بێت ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ڕوو له شاره‌كە ده‌كات".
له‌باره‌ی ئەوەی کە بوونی چه‌ندین حزب و گرووپ له سلێمانی تا چه‌ند زیانیان له ژێرخانی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیریی سلێمانی داوه، ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژووی حكومڕانیی سلێمانی بكه‌ین، له سلێمانی هاووڵاتیان هه‌میشه ناڕه‌زایه‌تی و بێدادییان بووه لەدەست نه‌بووونی خزمه‌تگوزاریی گشتی بۆ شاره‌كه‌مان و بوونی ئه‌و فره‌مینبه‌ریه‌ش وای كردووه سلێمانی به هه‌موو جوانییه‌كه‌یه‌وه له ڕووی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیرییەوە پاشه‌كشه بكات، ئیدی سلێمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه تێبپه‌ڕێنن، ئه‌وه ده‌نگیان بۆ پارتی ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندەدا".
تارا بایز ئاغا، ڕۆژنامه‌نووس له سلێمانی گوتی: "یه‌كێك له‌و وتانه‌ی جه‌نابی كاك نێچیرڤان زۆر باش حزبه‌كانی سلێمانی ڕاچڵه‌كاند ئه‌وه بوو کە زۆر باش و به ڕوونی به هاووڵاتیانی سلێمانی گوت، ئه‌وه خه‌تای ئه‌و حزبانه‌یه كه حوكمڕانیی ئەوان له سلێمانی خزمه‌تی پارێزگاكه‌ی نه‌كردووه، نه‌ك پارتی، چونكه سلێمانی بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ هاتووه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتیی پارێزگاكەوە".
بایز ئاغا گوتیشی: "وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و كادیرانی پارتی له سلێمانی هه‌میشه له لایه‌ن هاووڵاتیان و هاوكارانمانەوە له حزبه‌كانی تر پێمان ده‌گوترا، ئه‌گه‌ر وه‌زعی سلێمانی خه‌تای پارتی نییه بۆ به‌رپرسانی باڵای پارتی قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، بۆیه خۆشبه‌ختانه وتاره‌كه‌ی جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی له سلێمانی وه‌ڵام بوو بۆ ئێمه و ته‌واوی نه‌یاره‌كانی پارتی له‌م پارێزگایه، كه به‌ڕێزیشیان گوتی، حزبه‌كانی تر شه‌ڕ به سلێمانی ده‌كه‌ن، ئێمه شه‌ڕ بۆ سلێمانی ده‌كه‌ین".
ڕۆژی 4/5/2018 نێچیرڤان بارزانی له شاری سلێمانی له به‌رده‌م هه‌زاران لایه‌نگری حزبه‌كه‌یدا كه بۆ پشتیوانی له لیستی 184 كۆ بووبوونه‌وه، ڕایگه‌یاند: "سلێمانی بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه بۆ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی، ئه‌وه ئه‌و حزب و ئیداره‌یه به‌رپرسیاره له خزمه‌تنه‌كردنی سلێمانی كه ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان كردووه، نه‌ك پارتی، هه‌رچه‌نده بۆ پڕۆژه‌ی ستراتێژی و زانكۆ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاری هاوكار بووین ته‌نیا له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی سلێمانیدا".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




