ڤیدیۆ.. گەڕان به دوای قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی دهۆك بەردەوامە

دهۆک-KDP.info- له ناحیه‌ی فایدەى سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاونیشتیمانیان كۆ بوونه‌ته‌وه و به دوای ته‌رمی ئه‌و 3 هاووڵاتییه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه شه‌وی ڕابردوو به هۆی لافاوه‌وه ئاو بردبوونی.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە، له ڕووباری ناحیه‌ی فایده، ته‌رمی یه‌كێك له‌و چوار هاووڵاتیانه‌ی كه ئاو بردبوونی دۆزرایه‌وه، خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاونیشتیمانیان به چڕی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانیی دهۆك، سه‌رقاڵی گه‌رانن به دوای ته‌رمه‌كانیان.
شه‌وی ڕابردوو، به هۆی لافاوه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی به‌ر هاووڵاتیانی شاره‌كه كه‌وتووه. هه‌روه‌ها بووه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی 4 هاووڵاتی و بێسه‌روشوێن بوونی 4 هاووڵاتی تر كه هه‌ر چواریان له ناو ئۆتۆمبیلێكدا بوون و ئاو له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوونی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووم بووه هۆی برینداربوونی زیاتر له 35 كه‌س و زیاتر له 100 خانوویش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها ژێرئاوكه‌وتنی زیاتر له 30 ئۆتۆمبێل و وه‌رگه‌ڕان و ئاوبردنی زیاتر له 10 ئۆتۆمبێلی تر و زیانی ماددی تر.
کوردستان تی ڤی




