بەلجیكا: دۆستایەتیمان لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا پەرە پێ دەدەین

بەلجیكا-KDP.info- لە میانی سەردانێكی فەرمیی فەلاح حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی كە جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانە و بۆ كۆبوونەوەی سیاسیی لاوانی ئەورووپا گەییشتووەتە وڵاتی بەلجیكا، لەلایەن كریس دیكلێرك، پارێزگاری شاری "رۆزەلێر"ـەوە پێشوازی لێ كرا و، بەلجیكایش پەرەپێدانی دۆستایەتییانى لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا دووپات كردەوە.
فەلاح حەسەن، بە مێدیاكانی بەلجیكای راگەیاندووە كە، بەختەوەرە بە سەردانەكەی بۆ شاری "رۆزەلێر" وەكوو لاوێكی سیاسیی كورد كە ئێستا وەكوو جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان ھاتووە و ھەروەھا سوپاسی پارێزگاریشی كرد بۆ ئەو ستاییش و پێشوازییە فەرمییە.
جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان گوتی: "ئێمە گەلێكین لە شەڕی تیرۆر و داعشدا خوێنی پێشمەرگەكانمان نەك تەنھا بۆ پاراستنی ھەرێمی كوردستان ڕشتووە، بەڵكوو بۆ ھەموو ئەورووپا بە تایبەتی و جیھانیش بە گشتی بووە، ھەروەھا دەرگامان بە ڕووی ملیۆن و نیوێك پەنابەر كردەووەتەوە، ئەمانە بەڵگەی نیازپاكیی گەلێكی ئاشتیخوازی ئەم جیھانەیە كە نەتەوەیەكی كۆنی جیھانە و ناوی گەلی كوردە".
حەسەن دەشڵێ: "پارێزگاری "رۆزەلێر"، دۆستایەتیی خۆی بۆ لاوانی كوردستان و گەلی ھەرێمی كوردستان دەربڕیوە و گوتوویەتی، دەرگاكانمان كراوەن بۆ دۆستایەتی و، ھیوایشی خواستووە لە نزیكەوە سەردانی ھەرێمی كوردستان و ھەولێری پایتەختیش بكات.
پارێزگاری "رۆزەلێر"، ئەوەیشی ڕاگەیاندووە كە، بەلجیكا دۆستایەتیی لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا پەرە پێ دەدات.




