٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: پارتیه‌كانی‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، به‌ دەنگدان وه‌ڵامی كردارە خراپه‌كان دەدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین-KDP.info- بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە رانیە دەڵێت، لەو سنوورەدا زۆر بە گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە لیستی 184ی پارتی دەكرێت و، ئەم جارەیش جەماوەری پارتی لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە وەڵامی هەموو ئەو كردارە خراپانە دەدەنەوە كە بەرانبەر پارتی كراون.

بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە رانیە، نەجات حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بانگەشەی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی ئێمە جیاوازە، لەبەر ئەوەی هیچ بارەگایەكمان نییە بۆ ئەوەی بتوانین وەكوو شوێنەكانی دیكە بانگەشە بكەین، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش خەڵكی ناوچەكە زۆر بە ورەبەرزی و گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە لیستی پارتی دەكەن و پشتگیرییەكی زۆریش لە لیستی پارتی دەكرێت".

حەسەن گوتیشی: "ئەم جارە لە سنووری رانیە، خەڵكی زۆر بە گەرمی پێشوازی لە لیستی 184ی پارتی دەكەن، بە جۆرێكیشە كە دەنگی ئەملا و ئەولایشمان بۆ دێت و خەڵكی دیكەیش دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن".

بەرپرسی لقی 11ی پارتی ده‌شڵێ: "خەڵكی ناوچەكە هەستاریی ئەم هەڵبژاردنە دەزانن و، لەسەر سندووقەكانی دەنگدانیش وەڵامی خۆیان بۆ هەموو ئەو كردارە خراپانە ده‌بێ كە بەرانبەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان كراون".

ئەو بەرپرسەی پارتی، زیاتر: "جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان، تۆڵەی خۆی لە رێگەی هەڵبژاردن لە هەمووان دەكاتەوە، چونكە ئەوەی كە لە ڕووی نەتەوەییەوە بەرانبەر بە پارتی كراوە، پێیان قبووڵ ناكرێت".

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار