٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەكانی دەشتی نەینەوا: پارتی دەرگای بە ڕووماندا كردەوە، بۆیه‌ ده‌نگمان بۆ لیسته‌كه‌یه‌تی

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- ئاوارەكانی دەشتی نەینەوا، كە لە سنووری سۆران نیشتەجێن دەڵێن، لیستی 184، لیستی ڕزگاركردنی ناوچەكانیان و شەهیدان و، لیستی بەرگریكردن لە ئاوارەكان و حەواندنەوەیانە، بۆیە  رۆژی هەڵبژاردن، دەنگیان بۆ لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبەیە.

پارتی بەرنامەیەكی تۆكمەی داناوە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و  لە یەكێك لە خاڵەكانی بەرنامەی پارتیدا هاتووە كە، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ جێبەجێكردنی دەستوبردی ماددەی (140) بە ئاساییكردنەوە و سەرژمێری و راپرسییەوە و كۆتاییهێنان بە رەوشی ناجۆری سنووری مادده‌ی 140.

سالم نەواف، كە ئاوارەیەكی دەشتی نەینەوایە و لە سۆران نیشتەجێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "داوای من لە هەموو ئاوارەكان ئەوەیە، دەنگی خۆیان بدەنە لیستی ژمارە 184، چونكە تاكە لیست بوو كە بەرگریی لە ئێمە كرد و دەرگای كوردستانی بۆ ئاوارەكان كردەوە".

فەیسەڵ قاسم، ئاوارەیەكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "بۆ ئەوەی ئێمە لە ژیانی ئاوارەیی ڕزگار بین و كەسوكاری ئێمە لە دەستی داعش ڕزگار بن، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەین، چونكە تاكە لیست بوو كە خۆی لە ئێمە كردە خاوەن و تاكە لیستیش دەبێت كە لە داهاتوودا بەرگری لە ئێمە بكات، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستەیە و، داوایش لە هەموو ئاوارەكان و خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن".

چەتۆ حەیدەر، ئاوارەیەكی دیكەی دەشتی نەینەوایە و لە سنووری رواندز نیشتەجێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پارتی هەردەم خۆی لە ئاوارەكان كردووەتە خاوەن و دەرگای بۆ ئاوارەكان كردەوە، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگی خەڵكی دەشتی نەینەوا، دەنگی ئەو خەڵكەی كە ئاوارە بوون و پارتی خۆی لێ كردنە خاوەن، بۆ پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبەیە."

ڕەجەب خەلیل، ئەویش كە لە باشیكه‌وه‌ ئاوارەی سنووری سۆران بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەنگ بە لیستی ژمارە 184 دەدەین، چونكە تاكە لیست بووە خۆی لە حەواندنەوەی ئاوارەكان كردووەتە خاوەن و بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی ئێمەی كردووە لە ژیانی ئاوارەییدا".

لە كۆتاییدا سەیدۆ زەنوون، كە ئەویش لە كاولۆكا لە رواندز نیشتەجێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیستی 184، لیستی ڕزگاركردنی ناوچەكانی ئێمە و شەهیدان و لیستی بەرگریكردنە لە ئاوارەكان، كە بێگومان لیستی بەدیهێنانی مافی پێكهاتەكانیشە، بۆیە ئێمەیش پشتگیریی خۆمان بۆ ئەو لیستە دووپات دەكەینەوە و دەنگ بەو لیستە دەدەین".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار