٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداری نێوانیاندا، نێجیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و‌، هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و‌ دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێیان خسته‌ ه‌بر باسه‌وه‌.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و‌ هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و‌ دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاووتوو كرا. هیوایان خواست پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و‌ داهاتووی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ببینن.

هه‌ردوولا باسیان له‌ گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان به‌رز نرخاند، كه‌ بووه‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكى كێشه‌كان و هیوایان خواست گفتوگۆ جیددیتر و فراواتر بكرێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار