كوردستانیان لەسەر مەزاری نەمران بەڵێن دەدەن بۆ پاراستی كوردستان دەنگ بە پارتی بدەن
__2018_05_05_h17m21s13__ER.jpg)
بارزان-KDP.info- سەردانی چین و توێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، كوردستانیان لەسەر مەزاری نەمران سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی دووپات دەكەنەوە و بەڵێن دەدەن ڕۆژی 12ی 5 ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن.
ڕۆژانە كوردستانیان ڕوو لە بارزان دەكەن و سەردانی مەزاری نەمران دەكەن، شاندێكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان/ لقی دهۆك و ئاكرێ، بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، هەر لە هەمان ڕۆژدا شاندێكی قوتابخانەی ''كانیا سپی یا ئولی'' سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، ئەو شاندانە لە لایەن شێخ خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی پێشوازییان لێ كرا.
لەگەڵ ئەوەی شاندێكی مامۆستایانی ئاوارەی عەرەب، سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، ڕۆژانە شاند و كوردستانیان بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان و درێژەدان بە خەباتی پیرۆزی بارزانی و پارتی سەردانی مەزاری نەمران دەكەن و بەڵێن دەدەن ڕۆژی 12/5 ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، چونكە پێیان وایە تاكە لیستە كە بتوانێت بەرگری لە مافەكانیان بكات".
ڕابین شێروانی




