كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی له لیستی 184 له شاره‌زوور به‌ڕێوه ده‌چێت

شارەزوور-KDP.info- دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5/5/2018 به ئاماده‌بونی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای شاره‌زوور ئاهەنگێكی گه‌وره بۆ پشتیوانی له لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌لال نه‌ریمان، به‌رپرسی ناوچه‌ی شاره‌زووری پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له قه‌زای شاره‌زوور له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌و قه‌زایه ئاهەنگی پشتیوانی له لیستی 184 به‌ڕێوه ده‌چێت به ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و به‌رپرسی لقی 12 و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجەش ئاماده‌ی ئاهەنگهكه ده‌بن".
جه‌لال نه‌ریمان گوتی: "فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان وتاری تایبه‌تی ده‌بێت، كاندیدانی لیستی 184 ئاماده‌ی ئاهەنگهكه ده‌بن له ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری پارتیپهروهری شاره‌زووردا".
به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وەش كرد: "پێشبینی ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری پارتیمان ده‌كه‌ین، کە له ئاهەنگهكهدا پشتیوانی بۆ لیستی خۆیان، لیستی 184 دەرببڕن، وه‌ك هه‌میشه كه لە ئاهەنگ و كهرنهڤاڵهكانماندا جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شدار بوون".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




