٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەناف حەسەن: له‌ سەنگی پارتی ده‌ترسێن.. حەشد پۆستەره‌كانی دەدڕێنێت

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ دەڵێ، هێزەكانی حەشدی شەعبی، پۆستەری كاندیدەكانی پارتی دەدڕێنن و رێگا ناندەن بانگەشە بۆ خۆیان بكەن.
 
مەناف حەسەن، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "حەشدی شەعبی رێگا نادات كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگەشەی خۆیان بكەن و، لە نێو مووسڵیشدا پۆستەرەكانیان دەدڕێنن".
 
حەسەن ئاماژەیشی دا، حەشدی شەعبی گوشار لە خەڵك دەكات دەنگیان بە كاندیدەكانیان بدەن و رێگا بە كاندیدەكانی پارتییش نادەن بانگەشە بكەن، چونكە دەزانن پارتی سەنگی لە مووسڵ یەكجار زۆرە.
 
بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ گوتیشی: "لە بەرتلە، بە شۆفڵ پۆستەری كاندیدەكانی پارتی لادەدان".
 
پێشتر، سەرۆكی لیستی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتبوو: "لە نێو مووسڵدا، عەرەبەكان بانگەشە بۆ لیستی ١٨٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن".
 
كـــــاروان بــــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار