سبه‌ینێ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
__2017_11_13_h18m51s8__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- له ڕاگه‌یێندراوێكدا، په‌رله‌مانی كوردستان داوا له ئه‌ندامانی ده‌كات، له یه‌كه‌م دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان، ئامده بن و سبه‌ینێ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یێنداروه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه، به‌پێی حوكمی (مادده‌ى یه‌كه‌م) له یاساى ژماره (1)ى ساڵى 2017 (یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان) و، حوكمى بڕگه (2) له مادده‌ى (17) و بڕگه (1) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مان بڕیاری دا به بانگهێشتی كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، كه سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 7/5/ 2018، به‌ڕێوه ده‌برێ.




