مه‌سیحییه‌كان: هیوای گه‌وره‌مان به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی مسیحییه‌كان باس له‌وه ده‌كات، هێشتا كه‌س وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه كه داوای ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبییه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا. چالاكوانێكیش ده‌ڵێ، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به پارتی هه‌یه بتوانێ به‌رگری له مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات.
مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا دوای رزگاركردنی مووسڵ، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه زوڵمیان لێ ده‌كرێت و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، سوكایه‌تی به ژنه‌كانیان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا به‌شێك له مه‌سیحییه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
كه‌مال یه‌ڵدا، نونه‌ێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكرتی كوردستانی گوت: "دۆخی مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا زۆر خراپه و به‌رده‌وام له‌له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و، سوكایه‌تیی به ژنانی مه‌سیحی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مه‌سیحییه‌كان خۆیان هێزیان هه‌یه و پێویستیان به حه‌شدی شه‌عبی نییه و ده‌توانن خۆیان ئاسایشی ناوچه‌كانیان بپاڕێزن.''
له ماوه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا، كه ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش قوربانیی زۆریان دا، له پێناو پارێزگاری له‌خۆكردن هێزێكی سێهه‌زار چه‌كداری بۆ مه‌سیحیان پێك هێندرا، كه‌مال یه‌ڵدا له‌وباره‌وه ده‌لێ، ''مه‌سیحی پێویستیان به هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی نییه؛ داواكارییان له هه‌موو لایه‌ك كردووه بۆ ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه، له‌وانه په‌رله‌مانی عێراق و حكوومه‌تی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش و ده‌رگای هه‌موو لایه‌كمان لێ داوه، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه!.''
به بڕوای نه‌وزاد پۆڵس، چالاكوانی مه‌سیحی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق زۆر گرینگی هه‌یه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و، زۆر پرسی ده‌ستووری هه‌یه پێوسته له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
پۆڵس بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی، ''من خۆم زۆر هیوام به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، چونكه هه‌وڵ ده‌دات كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه و بانگه‌شه ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه دروست بێت، وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكه‌ن.''
ئه‌و چالاكوانه گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به باشیشی ده‌زانێ ''پێوسته ئه‌م جاره‌ش كورسیی كۆتای مه‌سیحی بۆ هه‌رێم بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له به‌غدا به‌رگری پێ له مافی مه‌سیحییه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.''
بڵند ئیبراهیم




