٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەسوكاری شەهیدان: تەنیا پارتی دەتوانێ پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كەسوكاری شەهیدان لە هەرێمی كوردستان، جەخت دەكەنەوە لەوەی كە، دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، چونكە تەنیا لیستی پارتی دەتوانێ پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكات كە بە خوێن بە دەست هاتوون.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی 184 و لە ژێر درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە و رۆژ بە رۆژیش خەڵكی كوردستان لە چینوتوێژەكان و كەسوكاری شەهیدان، پشتگیریی زیاتری خۆیان بۆ ئەو لیستە دووپات دەكەنەوە.

رزگار بەهرام، برای شەهید، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پارتی هەمیشە خەمخۆرە و كوردستان ڕووناك دەكاتەوە و ژیان بە هاوڵاتیانی كورد دەبەخشێت، هەر كاتێك ئەو خۆرە دیار نەبێ، گەلی كورد ئەنفال و كیمیاباران و لە بن پۆستاڵی دوژمناندان و، لە نەبوونی پارتییشدا حیزبەكانی دیكەیش ناتوانن بەردەوام دەبن، چونكە بە هۆی بوونی پارتییەوە، ئەوانیش هەن و درێژە بە خەبات دەدەن، پارتی هیچ كات سازشی لەسەر مافە نەتەوەییەكانی كورد نەكردووە و هەمیشە پارتی و پێشمەرگەكانی سەرۆك بارزانی، ئەو نیشتیمانەیان پاراستووە و رزگاریان كردووە و خۆیان كردووەتە قوربانی خاك و نەتەوە".
بەهرام گوتیشی: "پارتی هەمیشە خەباتی بۆ سەربەخۆیی كردووە و ریفراندۆمی ئەنجام دا كە رۆژێك دێت بەرهەمی دەبێت، بۆیە دەنگدان بە پارتی، خەونی دوژمنانی كورد لە گۆڕ دەنێت و، ئەوەی دەنگ بە پارتی بدات، دەنگ بە مانەوەی ئەزموونی هەرێم و بەرەو سەربەخۆیی و بەدیهێنانی خەونی شەهیدان دەدات، چونك شەهیدان خوێنیان بۆ دەستكەوتە نەتەوەییەكان بەخشیوە و پارتی پارێزگاری لێ دەكات و مافە دەستووری و نەتەوەییەكانیش لە بەغدا بەدەست دێنێت".

لای خۆیەوە، دیار عەبدولعەزیز، كوڕی شەهید، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كورد سەد ساڵە خەبات دەكات لە پێناو كوردایەتی و دۆزی نەتەوەییدا و هەمیشەیش كێشەی كورد لەگەڵ عێراقدا، لەسەر پرسە نەتەوەییەكان بووە، بۆیە هەر شەهیدێكی كوردستانیش خوێنی بەخشیبێت، لە پێناو كوردایەتی و پاراستنی دەستكەوتەكاندا بووە، ئەوەی كە تاوەكو ئێستا پارێزگاری لە دەستكەوتەكان كردووە و خەباتی بۆ نەتەوە كردووە، هەر پارتی بووە، بۆیە ئێمەیش بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانمان لە بەغدا، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین".

ئاراس ناسیح، كە باوك و برای لە شەڕی داعش شەهید بوونە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدەین، چونكە قوربانیی ئێمە لە پێناو پارێزگاریكردن لە كوردستان بووە و، بینیمان لە شەڕی داعش و حەشدی شەعبیدا هەر پارتی بەرگری لە كوردستان كرد، بۆیە ئێستا دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین، بۆ ئەوەی خەباتی كوردایەتی و نەتەوایەتی بەردەوام بێت و پارێزگاری لە دەستكەوتەكانیش بكرێت و مافەكانمان بەدەست بێنن، چونكە پارتی حیزبی شەهیدان و پێشمەرگە و كوردایەتییە".

حەسەن حوسێن، كەسوكاری شەهید، دوڵێ: "دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتییە، كە لیستی پێشمەرگە و شەهیدان و كوردایەتییە، چونكە دەزانین دەنگ بە لیستی پارتی بدەین، خەباتی كوردایەتی و رێبازی شەهیدان بەردەوام دەبێت و هیچ كات دەستبەرداری مافەكان نابێت و بەرگرییش لە دەستكەوتەكان دەكات، بۆیە داواكارین هەموو خەڵكی كوردستان دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، با دڵنیا بن لە بەغدا داكۆكی لە مافەكانی خەڵك دەكەن".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار