٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌ڵامی هه‌موو ئەو پرسیارانەی کە سەبارەت بە دەنگدان دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info- ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاریگه‌لێك ده‌خاته‌ ڕوو و تێیاندا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر لای دروست بووه‌.

کات و بەرواری دەنگدان
کەی هەڵبژاردن دەکرێت؟، هەڵبژاردنی گشتی لە ١٢ ی ئایار بەڕێوە دەچێت. کاتی دەنگدان لە سه‌عات ٧ی بەیانیەوە تا ٦ی ئێوارەیە. دەنگدانی هێزەکانی پێشمەرگە و
پۆلیس لە ١٠ی ئایار ئەنجام دەدرێت. دەنگدانی دەرەوە لە ٩ و ١٠ی ئایار بەڕێوە دەچێت.

کارتی دەنگدانی بایۆمەتری
کارتی دەنگدانی بایۆمەتری چییە؟ کارتی دەنگدانی بایۆمەتری سیستەمێکی نوێیە کە لەلایەن کۆمسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە داهێنراوە. ئەو کارتە نوێیە وەکو کارتە کۆنەکانی دەنگدان نییە و وێنەی لەسەرە.


ئایا من پێویستم بە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان هەیە بۆ ئەوەی دەنگ بدەم؟
پێویستت بە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان هەیە بۆ ئەوەی دەنگ بدەی ئەگەر پێش ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کرابیت. هەندێک لە ئاوارە نێوخۆییەکان و ئەو عێراقیانەی لە دەرەوە دەژین پێویستیان بە کارتی دەنگدانی بایۆمەتری نییە – تکایە سەیری بەشەکانی "ئاوارەی ناوخۆ" و "دەنگدانی
دەرەوە" بكه‌ بۆ وردەکاریی زیاتر.

لە کوێ دەتوانم کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرمەوە؟
دەتوانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە سەنتەری تۆمارکردن وەربگریتەوە. ئەوەش هەمان ئەو سەنتەرانەن کە خۆت (یان دایک و باوکت) پێشتر کارتی دەنگدانیان لێ وەرگرتۆتەوە. سەرەڕای سەنتەرەکانی تۆمارکردن، ئۆفیسی کاتی دانراون –دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە لقی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناوچەکەت بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر وەربگری لەسەر ئۆفیسە کاتییەکان.

کەی دەتوانم کارتی دەنگدانی بایۆمەترییەکەم وەربگرمەوە؟
دواڕۆژ بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانەکەت بریتییە لە ڕۆژی سێشەمە ٨ی ئایاری ٢٠١٨. سەنتەرەکانی تۆمارکردن کراوەن لە ڕۆژی شەممەوە تاکو ڕۆژی پێنچشەممە. سەنتەرەکان کراوەن هەتاکو سه‌عات ١٠ی شەو لە هەولێر و دهۆک، تاکو ٦ی ئێوارە لە سلێمانی و نەینەواو دیالە.

ئایا کەسێکی تر دەتوانێ کارتی بایۆمەتری دەنگدانم بۆ وەربگرێتەوە؟
سەرۆکی خێزان دەتوانێ کارتی دەنگان بۆ هەموو خێزانەکە وەربگرێتەوە.

دەنگدان
ئایا پێویستم بە چ دۆکیومێنتێک هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆمی ببەم بۆ دەنگدان لەناوخۆی عێراق؟

ئەگەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانت هەبێت، ئەوا تەنها پێویستت بە بردنی ئەو کارتە هەیە بۆ دەنگدان. ئەگەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانت نەبێت، ئەوا دەبێت کارتی کۆنی دەنگدان و یەکێک
لەمانەی خوارەوەت پێبێت: ناسنامه‌ی باری شارستانیی عێراقی، رەگەزنامەی عێراقی یان پاسپۆرتی عێراق. بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان رێنماییی جیاواز هەیە، تکایە سەیری بەشی "ئاوارە ناوخۆییەکان بکە" بۆ وردەکاری زیاتر.


من چۆن بزانم لە کوێ دەنگ دەدەم؟
کارتی دەنگدانکەت ناوی بنکەی دەنگدانی تۆی لەسەرە، بەدەر لە سێ حاڵەت. ئەگەر ئاوارەی ناوخۆ بیت و لە کامپ نیشتەجێیت، یان ئاوارەی ناوخۆ بیت و بنکەی دەنگدانەکەت شوێنێک بێت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئەوا بەشێوەیەکی جیاواز دەنگدەدەیت (سەیری بەشی "ئاوارەی ناوخۆ بکە)'.
ئەگەر پێشمەرگە بیت یان پۆلیس ئەوا لەو بنکەی هەڵبژاردنە دەنگ دەدەیت کە لەلایەن یەکە سەربازییەکەتەوە بۆت دیاری کراوە. هەروەها دەتوانی دەنگ بدەیت ئەگەر لە دەرەوەی عێراقیش بیت (سەیری بەشی "دەنگدانی دەرەوەی عێراق بکە").

بنکەی دەنگدانم زۆر دوورە، چۆن دەتوانم بگەم بە شوێنی بنکەی دەنگدانم؟
دەتوانی پەیوەندی بکەی بە لقی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناوچەکەت یان پەیوەندی بکەی بە کاندیدەکان بۆئەوەی هاوکاریت بکەن بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست.

ئەندامێکی خێزانەکەم یان خۆم لە نەخۆشخانەم، چۆن دەتوانم دەنگ بدەم؟
لە کاتی ئێستادا هیچ بنکەیەکی دەنگدان دانەنراوە بۆ نەخۆشخانەکان، بەڵام ئەوە لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت. تکایە دواتر سەردانی ماڵپەڕیcom.kdp184/ بەشی دەنگدان بۆ وەگرتنی زانیاریی زیاتر.

ئایا دەتوانم بنکەی دەنگدانم بگۆڕم؟
دوامۆڵەت بۆ گۆڕینی بنکەی دەنگدانەکەت بۆ هەڵبژاردنەکانی عێڕاق لە ١٢ی ئایاردا کۆتایی هاتووە. پێویستە لەو بنکەیە دەنگ بدەیت کە لەسەر کارتی دەگدانەکەت دیاری کراوە. ئەگەر ئەو بنکەیە لە ناوچەیەکی سەختە، ئەوا دەتوانی پەیوەندی بە لقی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناوچەکەت بکەی یان پەیوەندی بە کاندیدەکانەوە بکەی بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن لە دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە.

ئایا ئێستایش دەتوانم ناوی خۆم تۆمار بکەم بۆ دەنگدان؟
دوامۆڵەت بۆ خۆتۆمارکردن کۆتایی هاتووە، بەڵام دەتوانیت سەردانی سەنتەری تۆمارکردن بکەیت بۆ دڵنیابوون لەوەی کەپێشتر خۆت تۆمار نەکردووە.

ئاوارەی ناوخۆ
من ئاوارەیەکی ناوخۆییم، ئایا پێویستم بە کارتی دەنگدان دەبێت؟ تۆ پێویستت بە کاری دەنگدان دەبێت (هەریەکە لە کارتی بایۆمەتری دەنگدان یان کارتی دەنگدانی کۆن) ئەگەر لەناو کامپی ئاوارەکانی ناوخۆدا نیشتەجێ نەبیت.

ئاوارەکانی ناوخۆی دەرەوەی کامپەکان لە کوێ دەتوانن کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە؟
ئەگەر لە سیستەمی بایۆمەتریی هەرێمی کوردستان خۆت تۆمار کردبێت، ئەوا دەتوانی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانت وەربگریتەوە لەو سەنتەرەی تۆمارکردنی هەرێمی کوردستان کە پێشتر ناوت تۆمار کردووە. ئەگەر لە سیستەمی بایۆمەتریی هەرێمی کوردستان ناوی خۆت تۆمار نەکردبێت، ئەوا دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ شوێنی بنەڕەتیی خۆت بۆ ئەوەی کارتی دەنگدانت دەست بکەوێت.

ئەگەر خەڵکی شنگال بیت، ئەوا دەتوانی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە سەنتەری تۆمارکردن لە دهۆک، فایدە یان شێخان وەربگریتەوە، یان لە سەنتەری تۆمارکردنی شنگال؟ پەیوەندی بە لقی پارتی دیموکراتی کورستانی ناوچەکەت بکە بۆ وردەکاریی زیاتر.

من کەسێکی ئاوارەی ناوخۆم و لە دەرەوەی کامپ دەژیم، لە کوێ دەتوانم دەنگ بدەم؟
٦٢بنکەی دەنگدان هەیە بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ کە ناویان تۆمار کردووە لە سیستەمی بایۆمەتری ناو کوردستان، ٦١ بنکەی دەنگدانیش هەن بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ کە ناویان تۆمار نەکراوە لە سیستەمی بایۆمەتری ناو کوردستان. ئەگەر کارتی دەنگدانەکەت شوێنی دەنگدانی لەسەر دیاری نەکرابوو لە هەرێمی کوردستان، ئەوا دەتوانی پەیوەندی بکەی بە کۆمسیۆنی باڵای  هەڵبژاردنەکانی عێڕاق یان ئۆفیسی کۆچبەرانی حکوومەتی عێڕاق بۆ ئەوەی بزانی لە کوێ دەنگ دەدەیت. دەتوانیت پەیوەندی بە لقی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناوچەکەت یان پەیوەندی بە کاندیدەکانەوە بکەیت بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن لە دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە.


من کەسێکی ئاوارەی ناوخۆم و لە کامپ دەژیم، لە کوێ دەتوانم دەنگ بدەم؟
٢٨ بنکەی دەنگدان لەناو کامپەکان هەیە و دەتوانی لەوێ دەنگ بدەی. پەیوەندی بە لقی پارتی دیموکراتی کورستانی ناوچەکەتەوە بکە ئەگەر هەر کێشەیەکت هەبوو.

من لە مەخموور ڕامکردووە بۆ هەولێر، لە کوێ دەتوانم دەنگ بدەم؟
مەخموور وەکو بەشێکی پارێزگای هەولێر دادەنرێت، تۆ وەکو ئاوارەیەکی ناوخۆ هەژمار ناکرێیت لە پرۆسەی دەنگداندا. پێویستە بڕۆیتەوە بۆ مەخموور بۆ دەنگدان.

بەشەکانی دەنگدەرانی نێو ئاوارە ناوخۆییەکان کامانەن؟
سێ جۆر لە دەنگدەری ئاوارەی ناوخۆ هەن. یەکەم جۆر ئەوانەن کە لە دەرەوەی کامپەکان دەژین و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە. جۆری دووەم، ئەوانەن لە دەرەوەی کامپەکان دەژین و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکردووە. جۆری سێییەمیش ئەوانەن کە لەناو کامپەکاندا دەژین.

دەنگدانی دەرەوە لە کوێ دەتوانم دەنگ بدەم لە دەرەوە؟
بنکەکانی دەنگدانی دەرەوە لە ١٩ وڵاتدا هەن. دەتوانی پەیوەندی بە کارمەندی هەڵبژاردنی وڵاتەکەتەوە بکەی لە ماڵپەڕی com.kdp184 /بەشی دەنگدان بۆ وەگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر شوێنەکانی دەنگدان.

کەی دەنگدانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت؟
دەنگدانی دەرەوە لە ٩ و ١٠ی ئایار بەڕێوە دەچێت.

چوٴن دەتوانم ناوی خۆم تۆمار بکەم بۆ دەنگدانی دەرەوە؟
دەتوانیت هەر ئەو کاتەی دەچیت بۆ دەنگدان لە ٩ و ١٠ی ئایار، لەوێ لەو بنکەی دەنگدانەی بۆ دەچێت، خۆت تۆمار بکەیت.

چ دۆکیومێنتێک پێویستە لەگەڵ خۆمی ببەم بۆ خۆ تۆمارکردن و دەنگدانی دەرەوە؟
پێویستە ناسنامەیەکی بیانی و ناسنامەیەکی عێراقیت پێ بێت. ناسنامەی قبووڵکراوی عێراقی بریتییە لە کارتی نەتەوە یەکگرتووەکان، مۆڵەتی شۆفێری، کارتی خاچی سوور، کارتی نیشتەجێبوون، پاسپۆرت، تۆماری لەدایکبوون کە لەلایەن سەفارەتی عێڕاقەوە دەرچووبێت، بڕوانامەی زانکۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێڕاقەوە پەسەند کرابێت، یان کارتی کۆچبەری عێراقیت پێ بێت. پێویستە ناسنامە عێراقییەکەت یان ناسنامە بیانییەکات وێنەی لەسەر بێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار