ھاووڵاتیان و کاسبکارانی ههولێر: دهنگمان بۆ پارتی بەفیڕۆ ناچێت و بەرھەمی دەبێت

ههولێر-KDP.info- ھاووڵاتیان و کاسبکارانی شاری ھەولێر دهڵێن، ئێمە له سایەی پارتی دا کار و کەسابەتی خۆمان دەکەین، بۆیه دەنگمان بۆ پارتی و لیستی ١٨٤ بەفیڕۆ ناچێت و بەرھەمی دەبێت.
ئیبراھیم خۆشناو، دانیشتوی شاری ھەولێر و کاسبکار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتیە، چونکە ئێمە له سایەی پارتی دا کار و کەسابەتی خۆمان دەکەین، ھەر پارتیشە لە بەغدا بەرگری لە مافی میللەت دەکات و بەرەنگاری ھەموو ئهو تەحەدیاتانەش دەبێتەوە کە دێنە سەر ھەرێمی کوردستان، بۆیه دەنگدان بە لیستی پارتی بە پێویست دەزانم تا بتوانین ئارامتر بژین و کار بکەین پێویستە دەنگ بە لیستی پارتی بدەین."
هاوكات فوئاد فایەق، کاسبکارێکی دیکەی بازاڕی كه خاوەنی خواردنەگەیە لەنێو بازاڕی ھەولێر گوتی، "دەنگدان بەلیستی ١٨٤ی پارتی گەرەنتی مانەوەی قەوارەی سیاسی و دەستووری ھەرێمی کوردستانە، ھەروەھا ھەوڵدانە بۆ سەربەخۆیی، ههروهك بینیشمان لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا پارتی بوو بەرگریکرد، ههر لەبەر ئەوەش دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەم، چونكه مانەوەی پارتی وەک ھێزێکی گەورە و کاریگەری سیاسی واتای مانەوەی کوردستان دەدات."
رێدار ئەحمەدیش وەکو کاسب کارێکی دەوروبەری شاری ھەولێر، پاڵپشتی لە لیستی پارتی دەکات و بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، چونکە ھێزی زۆر ھەن، بەڵام ھیچیان وەک پارتی ناتوانن بەرگری لە مافەکانی میللەتی کورد بکەن، ئێمە چەندین مافمان ھەن دەسەڵاتدارانی بەغدا ئامادەنین مافەکانمان دابین بکەن، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم تا لە داھاتوودا شەڕ بۆ بەدەستھێنانی مافە زەوتکراوەکانمان بکات."
سەرکەوت عەبدولجەبارش، كه دانیشتووی شاری ههولێره له سنووری شارەدێی بەحرکە بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێ، "ئێمە بۆیە دەنگمان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە جگە لەپارتی لایەنێک شکنابەین بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانمان بکات، ئەوەیش وایکردووە زۆرێک لە ھاووڵاتیان لە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی بدەن، لەبەر ئەوەی دەنگدەران دەزانن دەنگیان بەفیڕۆ ناچێت و بەرھەمی دەبێت لە داھاتوودا."
سوارە تۆفیق، كه کارمەندی تەندروستییه لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر دهڵێ، "دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتیە و پارتی ئهوهشی سەلماندووه كه بەرگریکاری مافی ھاووڵاتیانە، ھەروەھا پارتی تاکە حزبی بەھێزی کوردستان بەدرێژایی مێژوو خۆی بەرامبەر ھەموو قۆناغەکان راگرتووە و بەبێ دابڕان خەباتی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و بەدەستھێنانی مافەکانی میللەتی کوردی کردووە."
قائید میرۆ




