٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی پارتی له ‌به‌غدا: كوردانی فه‌یلی و سوننه‌ و شیعەش ده‌نگ به‌ كاندیدی ئێمه‌ ده‌ده‌ن

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- كارگێڕی ڕێكخستنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا كاندیدێكی هه‌یه‌ و خه‌ڵك پێشوازییه‌كی زۆر باشی لێ ده‌كات و كوردانی فه‌یلی و سوننه‌ و شیعه‌ش ده‌نگ به ‌كاندیدی پارتی ده‌ده‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و پارتی له ‌به‌غدا ده‌بێته‌ خاوه‌نی كورسییه‌ك .

 

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنووری لقی پێنج له ‌به‌غدا یه‌ك كاندیدی هه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لیست به ‌ناوی سائیرون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ بڕه‌یاره‌ له ‌12ی ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌ بچێت.

 

ئیسماعیل سایه‌میر، كارگێڕی ڕێكخستنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لقی پارتی له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌ له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ كاندیدی خۆی، كه‌ كوردێكی فه‌یلییه‌ و خه‌ڵكی مه‌ندەلییه‌ و له‌ بانگه‌شەكردندا خه‌ڵك به ‌كوردانی فه‌یلی و سوننه‌ و شیعه‌شەوە پێشوازییه‌كی زۆر باش له‌ كاندیدی ئێمه‌ ده‌كه‌ن و پارتی ده‌توانێ له ‌به‌غدا كورسییه‌ك به‌ده‌ست بێنێت."

 

ئیسماعیل سایه‌میر گوتی: "زۆر كوتله‌ له ‌به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی پارتی كه‌م بكات و چه‌ند كه‌سێكی فه‌یلیان كاندید كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هیچیان ده‌نگ ناهێنن و كوردانی فه‌یلی ده‌نگ به ‌كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن."

 

سایه‌میر گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌به‌غدا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك له ‌هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌نگ به ‌لیستی پارتی ده‌ده‌ن."

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار