وه‌رزشوانان: بۆ پێشكه‌وتنى زیاترى بوارى وه‌رزشى ده‌نگ ده‌ده‌ین به لیستى 184
__2018_05_03_h16m30s12__ER.jpg)
دهۆك--KDP.info ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ پشتیوانى چینوتوێژه‌كانى كو‌ردستان بۆ لیستى 184ی پارتى به‌رفره‌وانتر ده‌بێت و وه‌رزشوانانیش ده‌ڵێن، ده‌نگدان به لیستى 184ی پارتى پێشكه‌وتنى زیاترى وه‌رزشى له هه‌رێمى كو‌ردستان بە دواوه‌یه و ده‌نگه‌كانمان به لایه‌نێكى تر نادۆڕێنین .
ته‌نیا نۆ ڕۆژ ماوه بۆ بەڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لیستى ژماره (184)ى پارتى دیمو‌كراتى كو‌ردستان لە ژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كو‌ردستان"، له ڕێگاى لایه‌نگره دڵسۆزه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردن له ته‌واوى كو‌ردستان و ده‌ره‌وه.
دیدار حامد، گۆڵپارێزى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كو‌ردستان گوتى: "وه‌كو وه‌رزشوانێك به خۆشحاڵییه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستى 184ی پارتى، چونكه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه به چاوى خۆمان له هه‌رێمى كو‌ردستان و شارى هه‌ولێر ده‌یبینین به‌رهه‌مى پارتییه و ده‌مه‌وێت زیاتر بێت، وه‌كو وه‌رزشوان به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتى له ئێمه نه‌كردووه، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانیش ده‌بینین خولى كو‌ردستان به شێوه‌یه‌كى زۆر ڕێك به‌ڕێوه ده‌چێت."
دیدار گوتیشى: "داوا له سه‌رجه‌م یاریزانان و هانده‌رانى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به لیستى 184ی پارتى."
میدیاكارى وه‌رزشى، ڕۆژهات لوقمان، له شارى دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو وه‌زرشوانان به گرنگی ده‌زانین له ده‌نگداندا ئه‌و لایه‌نه هه‌ڵبژێرین كه به‌رگرى له مافى گه‌لى كورد و خاك و وه‌زرش و گه‌نجان ده‌كات، بێگومان ڕوو له سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ین و ده‌نگیشمان نادۆڕێنین و ده‌ده‌ین به لیستى 184ی پارتى."
فه‌رهه‌نگ وریا، یاریزانى یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كو‌ردستان گوتى: "لیستى 184ی پارتى لیستى شه‌هیدان و به‌رخودان و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌زموونى كوردستانه و وه‌كو لیستى كوردستانى ده‌یبینم، چونكه پارتى توانى شكۆى كورد و ناوى كو‌ردستان بپارێزێ و گرنگیى زۆرى به بوارى وه‌رزشى داوه، بۆ زیاتر بایه‌خدانیش به‌و بواره له لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانەوە، ده‌نگمان بۆ لیستى 184ى پارتییه."
وه‌لید سه‌لمان، یاریزانى یانه‌ى وه‌زرشیى زێره‌ڤانى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ده‌نگدان به لیستى 184 ده‌بێته پاڵنه‌رێكى به‌هێز بۆ وه‌زرشى كو‌ردستان و به‌ره‌وپێشچوونى هه‌رێم له ته‌واوى بواره‌كاندا، ده‌بینم به ده‌نگنه‌دان به‌و لیسته هیچمان بۆ ناكرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو یاریزانان پشتیوانیی لیستى 184 بكه‌ن، چونكه چاره‌نووسى ته‌واوى كو‌ردستان گرێدراوه به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانەوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




