كه‌سوكاری شه‌هیدان: ته‌نیا پارتی ده‌توانێ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وتان بكات

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه لیستە ده‌توانێ پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكات كه به خوێن به‌ده‌ست هاتوون و له به‌غداش كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كان بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵكی كوردستان له چینوتوێژهكان و كه‌سوكاری شه‌هیدان پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و لیسته دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ڕزگار به‌هره‌م، برای شه‌هید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی هه‌میشه وه‌كو خۆرێكه كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه و ژیان ده‌به‌خشێت به هاووڵاتییانی كورد هه‌ركاتێك ئه‌و خۆره دیار نه‌بێ گه‌لی كورد ئه‌نفال و كیمیاباران دەکرێت و له بن پۆستاڵی دوژمنان‌دا دەبێت و له نه‌بوونی پارتی حزبه‌كانی دیكه‌ش بێبه‌ش ده‌بن، چونكه به بوونی پارتی ئه‌وانیش هه‌ن و به‌رده‌وامن و پارتی هیچ كات سازشی له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد نه‌كردووه و هه‌میشه پارتی و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌م نیشتمانه‌یان پاراستووه و ڕزگاریان كردووه و خۆیان كردووەته قوربانیی خاك و نه‌ته‌وه."
ڕزگار به‌هره‌م گوتیشی: "پارتی هه‌میشه خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كردووه و ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا كه ڕۆژێك دێت به‌رهه‌می ده‌بێت، بۆیه ده‌نگدان به پارتی خه‌ونی دوژمنانی كورد له گۆڕ ده‌نێت و ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پارتی بدات ده‌نگ به مانه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێم و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و به‌جێهێنانی خه‌ونی شه‌هیدان دەدات، چونكە شه‌هیدان خوێنیان بۆ ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌خشیوه و پارتی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات و مافه ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له به‌غدا به‌ده‌ست دێنێت."
دیار عه‌بدوڵعه‌زیز، كوڕی شه‌هید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كورد سه‌د ساڵه خه‌بات ده‌كات له پێناو كوردایه‌تی و نهتهوهکەیدا و هه‌میشه‌ش كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه، بۆیه هه‌ر شه‌هیدێكی كوردستانیش خوێنی به‌خشیبێت له پێناو كوردایه‌تی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بووه، ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان كردووه و خه‌باتی بۆ نه‌ته‌وه كردووه هه‌ر پارتی بووه، بۆیه ئێمه‌ش بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستووری ونهتهوهییهكانمان له به‌غدا ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین، چونكه هیچ لیستێكی دیكه بهڕەوا نابینین، جگه له پارتی، کە بتوانێت خه‌بات بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات و پارێزگاری‌یان لێ بكات."
ئاراس ناسیح، كه باوك و برای له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوونه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ین، چونكه قوربانیی ئێمه له پێناو پارێزگاریكردن له كوردستان بووه و بینیمان له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ر پارتی به‌رگری له كوردستان كردووه، بۆیه ئێستا ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی به‌رده‌وام بێت و پارێزگاری له دهستكهوتهكانیش بكرێت و مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنن، چونكه پارتی حزبی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و كوردایه‌تییه."
حه‌سه‌ن حوسێن، كه‌سوكاری شه‌هید گوتی: "ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتییه، لیستی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و كوردایه‌تی، چونكه ده‌زانین ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ین خه‌باتی كوردایه‌تی و ڕێبازی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ كات ده‌ستبه‌رداری مافه‌كان نابێت و به‌رگریش له ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كات، بۆیه داواكارین هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن، با دڵنیا بن له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن."
بڵند ئیبراهیم




