ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ: پێویسته كۆمسیۆن ڕێكاری توند له ناوچه كوردستانییه‌كان بگریته به‌ر
__2018_05_03_h15m23s22__ER.jpg)
مووسڵ-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ له لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گوتی، حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری مووسڵ ده‌سه‌ڵاتدارن و نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه ساخته‌كاری بکەن، بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه كۆمسیۆن ڕێكاری توند بۆ ڕێگریكردن له ساخته‌كاری بگرێته به‌ر.
حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ده‌نگ به لیسته‌كانی ئه‌وان بده‌ن و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ساخته‌كاری بکەن.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ له لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی له سنووری مووسڵ له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه و هه‌ر كارێك بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن. ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌موو ناوچه‌كان كاندیدی خۆیان هه‌یه و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه كه ساخته‌كاری بکەن و پێویسته ڕێگرییان لێ بكرێت."
سه‌یدۆ چه‌تۆ گوتیشی: "له سنووری شنگال و ڕه‌بیعه و زوممار خه‌ڵكێكی زۆر، كه ژماره‌یان ڕه‌نگه زیاتر له50 هه‌زار كه‌س بێت، چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه زۆربەیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌یه، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان ساخته‌كاری بکەن و له ڕۆژی ده‌نگدان كارتی ئه‌وان به‌كار بێنن، بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه كۆمسیۆن ڕێكاری توند بگرێته به‌ر، ئه‌گه‌رنا حه‌شدی شه‌عبی ساخته‌كاری دەکەن."
بڵند ئیبراهیم




