کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی ڕۆژنامه‌یه‌كی سێبه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

ھەولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق ئۆفیسی ھەولێر، ئەو پڕۆپاگندانەی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و بەلاڕێدابردنی ھاووڵاتیان لەلایەن ڕۆژنامەی حزبێکی دیاریکراوەوە بڵاو دەکرێنەوە، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دەڵێت، پارتی و ھیپچ لایەنێكی دیاریکراو، پەیوەندییان بە دانانی کارمەندانی سەر سندووقی ده‌نگدان نییە و به تیروپشك لە بەغدا ناوەکان دانراون.
بەگوێره‌ی ھەواڵێكی ڕۆژنامەیەکی سێبه‌ری سەر بە لایەنێکی سیاسیی كوردستانی بێ، گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری ھەولێر کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدانی گۆڕیون.
لە ھەواڵەکەدا كه دوێنێ چوارشه‌ممه و له ژماره ٨٦یدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ھاتووە "لە پارێزگای ھەولێر و دەورووبەری، پارتی کارمەند و بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدان بە بیانووی نەتوانینیان دەگۆڕێت و کادری خۆی لە شوێنەکانیان دادەنێت''، بۆ ڕاستی و دروستیی ئەم هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق، عەلی قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان و بەڕێوەبەری وێستگەکانی بنکەی دەنگدانەکانی ھەرێمی کوردستان و بە ھەولێریشەوە، لەلایەن کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق لە بەغداوە بە تیروپشک دانراون و، ھیچ حزبێک دەستتێوەردانی ئەو کارەی نەکردووە و پەیوەندی بە حزبەکانیشەوە نییە."
عه‌لی قادر، گوتیشی: "بە ھۆکاری ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر خەڵک داوای پێشکەش کردبوو بۆ بوون کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان، کۆمسیۆنی عێڕاقیش ڕێژەیەکی دیاریکراوی داوا کردبوو، بۆیە تیروپشک کرا و بەپێی ئاستی بەرزی بڕوانامەی ئەو کارمەندە کە لە ماستەرەوە بۆ ئاستی خوارتر، هه‌روه‌ها سێ پیاو و ئافرەتێک ھەڵبژێردراون، ئافرەتەکانیش بەھۆی پاساوێک و نەھاتنیان بۆیە سێ پیاو و ئافرەتێک دانراون، ئه‌مه هه‌مووی بەبێ دەستوەردانی لایەنە سیاسییەکان بووه."
شیاوی گوتنه، كه له ٢٠ی ٤ی ٢٠١٨ و لە لاپەڕەی فەرمیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی ھەولێر(IHEC - Erbil Office) لە ڕێگەی ئه‌م لینکەوە( https://bit.ly/2F3vgXk) ناوی کارمەندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگای هه‌ولێر بڵاو کراونه‌تەوە.
فایزە کۆیی




