٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازرگان: بۆ كوردستانێكی بەهێز، ئێمه‌ و پێنج لایەنی دیكە دەنگ بە پارتی ده‌دەین

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان دەڵێ، ئەو ئارامی و پێكەوەژیانەی ئێستا لە كوردستان هەیە، هەمووی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە تەنیا ئەو لیستە ئاشتی و سەقامگیریی كوردستان دەپارێزێت، بۆیە پارتی چاكسازی توركمانی و پێنج لایەنی دیكە، ڕێك كەوتن لەسەر ئەوەی دەنگ بە لیستی 184ی پارتی بدەن.

عەبدولقادر بازرگان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "داوامان كرد لیستێكی كوردستانی هەبێت، كە هەموو حزبە كوردستانییەكان، بە توركمان و پێكهاتەكانی دیكەیشەوە لەناو ئەو لیستەدا بن و بە یەكگرتوویی و بە لیستێكی هاوبەش بچینەوە بەغدا، بەڵام بەداخەوە هەندێك حزبی كوردستانی ئامادە نەبوون و بە تەنیا لیستێكیان دانا، پاش ئەوە داوامان كرد لیستێكی توركمانی یەكگرتوو هەبێت، بەڵام بەرەی توركمانی ئامادە نەبوو بێتە ناو لیستە توركمانییەكانەوە، بۆیە بڕیارمان دا بۆ ئەوەی دەنگی توركمانەكان نەفەوتێت و كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوومان هەبێت، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەین، چونكە ئەو ئارامی و پێكەوەژیانەی ئێستا كە لە كوردستان هەیە، هەموو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە تەنیا ئەو لیستە ئاشتی و سەقامگیریی كوردستان دەپارێزێت، بۆیە پارتی چاكسازیی توركمانی و پێنج لایەنی دیكە ڕێك كەوتین لەسەر ئەوەی دەنگ بە لیستی 184ی پارتی بدەین".

بازرگان گوتیشی: "لە سەرەتای دامەزراندنی عێراقی نوێوە، سەرۆك بارزانی لە بەغدا یەكەم كەس بوو جەختی كردەوە كە دەبێت مافی توركمانەكان لەناو دەستووری عێراقدا دیاری بكرێت، ئەگەرنا ئەو دەستوورە ڕەت دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە لەگەڵ پارتی هەماهەنگیمان هەیە، چونكە پارتی حزبێكە سەقامگیری دەپارێزێت و ئەو پێكەوەژیانەی ئێستا لە كوردستان هەیە، هەمووی بۆ پارتی دەگەڕێتەوە، بۆیە دەنگی توركمانەكان و پێكهاتەكان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار