مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەوراز ڕەفیق دەكات
__2018_02_14_h17m20s39__HK.jpg)
خانەوادەی هەڤاڵ هەوراز ڕەفیق
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ هەوراز ڕەفیق کارگێڕی لیژنەی ناوچەی حاجیاوامان پێگەییشت کە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزمان و دۆستان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




