سبه‌ی، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان با‌رزانی له سلێمانی ساز ده‌كرێت

سلێمانی-KDP.info- سبەینێ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان با‌رزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له لیستی 184ـی پارتی ساز دەکات.
عه‌تا شێخ حه‌سەن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر3ـی پاشنیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان با‌رزانی جێگری سه‌رۆكی پارتیمان، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره بۆ پشتیوانی له لیستی 184 كاندیده‌كانی پارتیمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له سنووری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان ساز دەکەین".
وا بڕیارە جه‌ماوه‌ری پارتی له سنووری لقه‌كانی 4و 11و 12 و 21 لەو كه‌رنه‌ڤاڵەدا به‌شداری بكه‌ن.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نێچرڤان با‌رزانی و هه‌ڤاڵانی مەکتەبی سیاسیی بەڕێز و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیمان به‌شداری ده‌كه‌ن و، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی وتاری تایبه‌تی له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه دەبێت".
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه، عەتا ئاماژەی بەوەدا، کەوا ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كۆتایی هاتووه و ڕۆژی هه‌ینی پێشوازی له جه‌ماوه‌ری سەربەرزی پارتی و كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووره‌كه دەکەن، هەروەها كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن هێمای بۆئه‌وەش کرد، به‌شداریكردنی جێگری سەرۆک و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، لە بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردندا، بانگەشەکە له پارێزگاكانی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه و ده‌ووروبه‌ری گەرمتر دەبێت.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




