٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی رۆشنبیری: ئەو کەناڵانەی ھێرش ده‌کەنە سەر پیرۆزییەکانی نیشتیمان سزا ده‌درێن

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ھۆشداری دەداتە کەناڵەکانی راگەیاندن، کە بە ناوی بانگەشەی ھەڵبژاردنه‌وه‌ سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی نیشتیمان نەکەن، دەشڵێ، ھەر کەسێک لەو بارەیەوە سکاڵای ھەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
 
محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری چاپ و بڵاو کردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە پێی یاسا سزای ھەموو کەس و ئەو لایەنانە دەدات، کە لە راگەیاندنەکانەوە بیانەوێ شکۆی نەتەوەیەک بشکێنن، یانیش بە ھەر جۆرێک ھێرش بکەنە سەر پیرۆزییەکانی خەڵک و نیشتیمان".
 
روونیشی کردەوە، بە مەرجێک لایەنێک ھەبێت سکاڵا تۆمار بکات، هاوکات سەندیکای رۆژنامەنووسان، یانیش دادگاکان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە بەڵگەیان پێشکەش بکەن، ئەو کات سزای ھەر کەناڵێکی راگەیاندن و کەس و لایەنێک دەدرێت، کە پشتڕاستکرایەوە ھێرشی کردووتە سەر پیرۆزییەکانی وڵات و نەتەوە. 
 
لای خۆشیەوە مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "لە سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە تاوەکو ئێستا ٦٤ پێشێلکاری تۆمارکراون، لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە کار بۆ پشتراستکردنەوەیان دەکرێت، دواتر لە ئەنجوومەنی کۆمسیاران سزای ھەموو ئەو لیست و لایەنانە دەدرێت، کە لە ئەنجامی پڕۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن پێشێلکاریان کردووە.
 
ئەوەشی گوت، کەوا ھەر لایەنێک سکاڵای لەبارەی پێشلکاریەکانەوە هەبێت، دەتوانێت بیگەیەنێتە کۆمسیۆن و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
 
قائید میرۆ
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار