مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەتێ ئەحمەد کەریم دەكات
__2018_02_14_h17m20s39__HK.jpg)
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەتێ ئەحمەد کەریم
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو عەتێ ئەحمەد کەریم ناسراو بە پورە عەتێ، پێشمەرگە و تێکۆشەری دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی و هاوسەری شەهید محەمەد ساڵح ئیبراهیم – مان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزمان و دۆستانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پورە عەتێ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




