قو‌تابیانی هه‌ڵه‌بجه: ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌بێت
_(3)__2018_05_02_h15m42s54__ER.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- قو‌تابیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئێمه‌ی قو‌تابیانی كوردستان چۆن بارزانی نه‌مر به سه‌ری ڕمی كوردستان ناوی بردووین، ئێستا‌ش به هه‌مان وزه و توانای ڕابردوومانەوە به‌رده‌وام ده‌بین بۆ خه‌باتی ئازادی و پاراستنی كوردستان له ڕێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، بۆیه له ڕۆژی 12/5 ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د هاروونی، قوتابی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئیمەی قوتابیی سەرەڕم بە خوێن و بە گیان پشگیری لە حیزبەکەی خۆمان دەکەین و دەنگی پێ دەدەین، وەک بارزانی نەمر دەفەرمێ، قوتابیان سەرە ڕومن لە گشت شۆڕش و بەرخودانێکدا، بۆیە ئیمه دەبینە ئەو سەری ڕمە بۆ سەرخستنی لیستەکەمان به ژمارە184".
له‌باره‌ی ئەوەی کە بۆچی ده‌نگ به لیستی پارتی و كاندیدانی ده‌دات، هاروونی ده‌ڵێت: "بۆیه ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌م چونكه دڵنیام كاندیدانى پارتى له به‌غدا به دڵسوزى كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوواندى ئه‌و یاسایانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێمی كوردستانن، پێشمه‌رگه ئاسا ببنه پارێزه‌ری مافه‌كانمان، بۆیه وه‌ك قو‌تابیانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامین له بانگه‌شه وكه‌مپین بۆ سه‌رخستنی لیستی 184ی پارتیمان، كه ده‌زانین دواجار پارتی ده‌توانێت ئاینده‌ی قوتابیان ده‌سته‌به‌ر بكات پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانكۆ".
شاد حەمه‌ئه‌مین، ئەندامی یه‌كێتیی قوتابیان لە پارێزگای هەڵه‌بجە ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ئێمه‌ی قوتابیان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانین، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی كوردستان زه‌رووره‌ت بووه بۆ ئه‌و كاتی كوردستان، ئێستا‌ش مانه‌وه‌ی بە پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزه‌وه جارێكی تر زه‌رووره‌ته بۆ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان، كه دڵنیاین ته‌نیا پارتی و نوێنه‌ره‌كانیه‌تی ده‌توانن ببنه پشتێنه‌ی ئه‌منیی پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان".
حەمه‌ئه‌مین گوتیشی: "ئێمه‌ی كوردستانیان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی به شانازییه‌وه ڕۆژی 25 ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییمان كرد، به هه‌موو جیهانمان گوت، ئێمه‌ی گه‌لی كورد ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌رزانه بژین،، سه‌ربه‌خۆییی وڵاتمان هه‌بێت، ئه‌وه ڕۆژی 5/12 ده‌ڕۆینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ به كه‌سانێك ده‌ده‌ین له به‌غدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به ئاشتییانه داوای سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكه‌ن و تا سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیش ئه‌و مافانه‌ی هه‌مانه له حكوومه‌تی عێراقی وه‌ربگرن، كه ئه‌وه‌ش پارتییه له مێژوودا هیچ كات یه‌ك زه‌ڕه سازشی له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد نه‌كردووه، كه هه‌میشه نوێنه‌رانی پارتی بوون توانیویانه زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ هاووڵاتیانمان به‌ده‌ست بێنن".
ئەکرەم علی، یه‌كێكی دیكه له قوتابیان ئاماژه‌ی به‌وه دا: "به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم كار بكه‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌و لیسته‌ی كه توانی كوردستان له پیلانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بپارێزرێت، كه پلانی گرووپێكی كوردی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوو تا كیانی سیاسیی كوردستان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌وه پارتی و پێشمه‌رگه‌كانی بوون، توانیان شكست به‌و پلانه مه‌ترسیداره‌ی سه‌ركوردستان بێنێت، بۆیه ڕۆژی 5/12 ده‌نگی خۆم و هاوڕێیانم بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌بێت، تا له خاك و ئاوی خۆماندا شه‌ره‌فمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه بژین".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




