چینوتوێژه جیاوازه‌كانی كوردستان پشتگیری له لیستی 184ی پارتی ده‌كه‌ن
_(13)__2018_05_02_h15m14s11__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info-چینوتوێژه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامن له پشتگیریكردنی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن، چونكه ته‌نیا پارتی ده‌توانێ به‌رگری له مافه‌كانی ئه‌وان بكات و ببێته نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان له به‌غدا.
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و به‌رده‌وامیش چینوتوێژه‌كانی كوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
فاخیر حه‌مه شه‌ریف، كه پیشه‌ی ماموستایه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو خه‌باتكردن بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كوردایه‌تی دامه‌زراوه و ڕابردوو و مێژووی ئه‌و حزبه‌ش شاهیدی خه‌باتی ئه‌و حزبه‌ن، حزبێك کە هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناو كوردایه‌تی سه‌رف كردووه و قوربانی زۆریشی داوه شایا‌نی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستانیش پاداشتی ئه‌و حزبه بداته‌وه و له ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن، بۆیه خۆم و خانه‌واده‌كه‌م ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین، چونكه جگه له پارتی هیچ لیستێك لە به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانمان ناكات."
هێرش قادر، كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره گوتی: "ئه‌وه‌ی به‌رگری له خاكی كوردستان كردووه ئه‌وه‌ی شۆڕ‌شی ئه‌یلوول و گوڵانی هه‌ڵگیرساندووه و ئه‌وه‌ی كوردستانی له داعش و حه‌شدی شه‌عبی پاراستووه، هه‌ر پارتی بووه و هه‌ر پارتیش له هه‌موو ئەو قه‌یرانانەی به‌سه‌ر هه‌رێم هاتووە به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگرتووه و ئه‌وانه‌ی دیكه هه‌مووان له به‌رپرسیاره‌تی ڕایان كردووه، بۆیه حیزبێك هێنده گه‌وره بێت، خه‌می میلله‌تێك هه‌ڵگرێت و ده‌شزانین توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌رگری له مافه‌كانی ئێمه بكات و ده‌ستكه‌وته‌كانیش بپارێزێت، وه‌ك چۆن له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر توانی حكوومه‌تی عێراق ڕازی بكات بۆ دانوستان و مانگانه‌ش برێكی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، بۆیه ده‌نگی ئێمه بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌بێت."
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، كه قوتابیی په‌یمانگایه له به‌شی په‌رستاری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌موو خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ كوردایه‌تی بووه و هه‌میشه ئه‌وه‌ی له به‌غداش به‌رگری له مافه‌كانی كوردستان كردبێت هه‌ر پارتی بووه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی كوردایه‌تی به‌رده‌وام بێت و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌ده‌ست بێن ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ین."
حاجی ئیبراهیم، كه پیشه‌ی دووكانداره، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له سایه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئێمه به ئازادی و ئارامی ده‌ژین و كاری ڕۆژانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین به‌بێ گرفت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌منیه‌ت و ئازادییه به‌رده‌وام بێت، ده‌مانه‌وێت هه‌ر پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت، چونكه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و هه‌میشه خه‌باتی بۆ خزمه‌تكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافی ئه‌و خه‌ڵكه كردووه، بۆیه دڵنیاشین ئه‌م جاره‌ش بچێته به‌غدا به‌رگری له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و ده‌بێته داكۆكیكاری مافه‌كانمان، هه‌ربۆیه ده‌نگی ئێمه بۆ لیستی پارتییه."
بڵند ئیبراهیم




