"بەغدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی له هه‌رێم، گومرگ له كاڵاکان وەردەگرێ"

هه‌ولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به مه‌به‌ستی فه‌ڕزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی له هه‌رێم كه هه‌ولێر بووەته ناوه‌ندی بازرگانی، حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی كاڵا بیانییه‌كان گومرگ له‌سەر كاڵا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت .
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، بەڕێوەبەری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق له ناوچه‌ی سه‌فرا گومرگێكی داناوه و هه‌ر كاڵایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بچێته به‌غدا جا هه‌رچییه‌ك بێت، گومرگ وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه كه كاڵاكه ده‌بات مۆڵه‌تی لای ئه‌وان نه‌بێت، به‌ڵام گه‌ر مۆڵه‌تی لای ئه‌وان هه‌بێت، لێیان وه‌رناگرن، له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی لای ئه‌وان مۆڵه‌تیان نه‌بێت له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌ڵام کاڵاكانیان وه‌كو هی ده‌ره‌وه هه‌ژمار ده‌كه‌ن و گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن."
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتی: "ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات شتێكی تازه‌یه، گه‌رنا پێشتر ئه‌و شته نه‌بووه و عێراقیش هه‌ر یه‌كه و ئه‌وان جیامان ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین جاریش داوای لابردنی گومرگ كراوه ئه‌وان ئاماده نین لای ببه‌ن و جگه له ئێمه وڵاتانیش فشاریان لێ ده‌كه‌ن هه‌ر ڕازی نه‌بوونه."
بەڕێوەبەری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌م كاره‌ی عێراق بۆ خۆفه‌ڕزكردنه له‌سه‌ر هه‌رێم و ده‌یانه‌وێت هه‌رێم بچووك بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنن و ڕۆڵی بازرگانیی هه‌رێم كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و کاڵایانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن 25%ی بۆ ناوخۆی هه‌رێمه و 75%یشی بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌چێت، بۆیه هه‌ولێر بووەته ناوه‌ندی بازرگانی، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و جووڵه‌ی بازرگانییە ڕابگرن و بێگومان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه، چونكه ئه‌وەی له ده‌ره‌وه کاڵا دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو جار گومرگ نه‌دات له خاڵه سنوورییه‌كانی عێراقەوە ڕه‌وانه‌ی ده‌كات."
بڵند ئیبراهیم




