كەمئەندامان: لیستی 184 لیستی بەدیهێنانی مافەكانمانە بۆیە دەنگی پێ دەدەین

سۆران-KDP.info- كەمئەندامان تەئكید لەوە دەكەنەوە كە دەنگی خۆیان دەدەنە لیستی ژمارە 184ی پارتی، چونكە پێیان وایە لیستی 184، لیستی شەهیدان و كەمئەندامانە و لیستی بەدیهێنانی مافەكانی ئەوانە، بۆیە دەنگی پێ دەدەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ژمارە 184 و لە ژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، چینوتوێژە جیاوازەكانی كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات دەكەنەوە.
ئەحمەد ڕەزا، كەمئەندامێكی سۆرانە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "پاڵپشتیی خۆمان بۆ لیستی 184ی پارتی دووپات دەكەینەوە، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستەیە، چونكە ئەو لیستە بە درێژاییی مێژوو خەبات دەكات و قوربانی دەدات بۆ ئەوەی گەلی كورد بە ئازادانە بژیت."
ستار حاجی، كەمئەندامێكی دیكەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "لیستی 184 لیستی شەهیدان و كەمئەندامانە، لیستی بەدیهێنانی مافەكانمانە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین."
عومەر فەریق، ئەویش كە قاچێكی پێوە نییە و كەمئەندامە و خەڵكی مێرگەسۆرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیستی 184، لیستی پاراستنی هەرێمی كوردستانە، بۆیە دەنگی خۆم دەدەمە ئەو لیستە، چونكە تاكە لیستە كە خۆ لە چینوتوێژەكان بكاتە خاوەن و گەلی كورد بپارێزێت و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد بەدەست بهێنێت، بۆیە دەنگی پێ دەدەین."
ستی عەبدوڵڵا، كە كەمئەندامێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە: "دەنگی ئێمە بۆ پارتییە، چونكە لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا، پارتی داكۆكی لە مافی ئێمەی كردووە و بەرامبەر بە داگیركەران وەستاوەتەوە و كەڕامەتی ئێمەی پاراستووە، بۆیە وەكو ئافرەتێكی كەمئەندام دەنگی من بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە، چونكە تاكە لیستە كە بتوانێت خەون و ئارەزووەكانی ئێمە بەجێ بهێنێت".
ڕابین شێروانی




