٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دابەشكردنی كارتی دەنگدان لە ھەولێر لە ھەڵكشاندایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی ئۆفێسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، دابەشكردنی كارتی نوێی دەنگدان لە ھەڵكشاندایە و، داوایشی لە فەرمانگەكانی حكوومەت كرد مۆڵەت بە كارمەندانی گرێبەست لە كۆمسیۆن بدات تا ھاوكارییان بكەن بۆ دابەشكردنی كارتی دەنگدان.

 

عەلی قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داوا لەو ھاووڵاتیانەی بەشدارییان لە بایۆمەتریی كۆمسیۆندا كردووە دەكەین، كە سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، چونكە چەند رۆژێكی كەم لە بەردەمیاندا ماوە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، بە بێ كارتی نوێی ھەمیشەیی مافی دەنگدانیان نابێت لە رۆژی ھەڵبژاردندا، خۆشبەختانە رێژەی وەرگرتنی كارتی نوێی دەنگدان لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە ھەڵكشاندایە و ٧٠%ی ھاووڵاتیان كارتەكانیان وەرگرتووتەوە".

 

قادر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە كێشەی كەمیی كارمەندیان ھەیە و داوا لەو كارمەندانەی كۆمسیۆن دەكات كە بە گرێبەست بۆ چاودێری و بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن دامەزراون، ھاوكارییان بكەن تا زۆرترین كارت بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بكرێن، بە تایبەتی ئەوانەی راھێنانیان بینیوە و كۆمسیۆن پێویستی بە توانای ئەوان ھەیە و، داوایش لە فەرمانگەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات مۆڵەت بدەن بەو كارمەندانەی گرێبەست كە سێ ھەزار كارمەندن و كۆمسیۆن پێویستیان پێیان ھەیە.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار