٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەورامی: بینیمان نوێنەرانی لایەنەكانی دیكە چ فەزاحەتێكان بە پرسی كوردەوە كرد لە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

 

بەلجیكا-KDP.info- ھێمن ھەورامی، لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ هەڤاڵانی ناوچە و رێكخراوەكانی پارتی لە سنووری بەلجیكا ڕایگەیاند: "بینیمان نوێنەرانی لایەنەكانی دیكە چ فەزاحەتێكان بە پرسی كوردەوە كرد لە بەغدا و، سەنگیان بۆ نوێنەری كورد لە بەغدا نەھێشتەوە، بۆیە دەبێت پارتی ھەوڵ بدات زۆرترین دەنگ بەدەست بھێنێت، بۆ ئەوەی ئەو سەنگە بۆ كورد بگەڕێنینەوە".

 لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری پارتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ هەڤاڵانی ناوچە و رێكخراوەكانی پارتی لە سنووری بەلجیكا ئەنجام دا.

ھەورامی، زۆر بەوردی سیاسەت و هەڵوێست و بۆچوون و رێنماییەكانی سەركردایەتیی پارتی بۆ روون كردنەوە لەسەر بایەخی بەشداری و بە بەهێزی هێشتنەوەی پێگەی یەكەمی پارتی لە نێو ئەو ھەیكەلە نوێیەی كە حكوومەتی نوێی عێراقی لەسەر دروست دەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی گوتیشی: "پارتی ئەزموونی چەند ساڵەی حوكمڕانیی لەگەڵ عێراقی نوێدا ھەیە، بۆیە ھێزی پارتی لە بەغدا، بە مانای شكستھێنان و دووبارەنەكردنەوەی ئەو سیاسەتەیە كە كابینە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەرانبەر ھەرێمی كوردستان دەیانگرتە بەر. بینییشمان نوێنەرانی لایەنەكانی دیكە چ فەزاحەتێكان بە پرسی كوردەوە كرد لە بەغدا و، سەنگیان بۆ نوێنەری كورد لە بەغدا نەھێشتەوە، بۆیە دەبێت پارتی ھەوڵ بدات زۆرترین دەنگ بە دەست بھێنێت، بۆ ئەوەی ئەو سەنگە بۆ كورد بگەڕێنینەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار