٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھونەرمەندان: پارتی دەستكەوتی مه‌زنی بە دەست هێناون‌؛ ده‌نگی پێده‌ده‌ین

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ھونەرمەندان، پشتگیری لە لسیتی ١٨٤ی پارتی دەكەن و ھونەرمەندێكیش دەڵێ: "تا بتوانین ھونەرێكی باشتر پێشكەش بكەین، دەنگمان بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە".

بەڵێن بە پارتی دەدەم
ھونەمەرندی دیاری باشووری كوردستان، كەریم گوڵانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "من ناتوانم بە ناوی ھونەرمەندانی كوردستانەوە قسە بكەم، بەڵام بە ھۆی ھاوڕێیەتیم لەگەڵ چینی ھونەرمەندان، زۆرینەی ھونەرمەندان دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن، تا لە بەغدا ھەر ھیچ نەبێت بتوانین بڵێین ئێمە كوردین، بەڵێن بە پارتی دەدەم دەنگم ھەر بۆ پارتییە و لە رابردوودا پارتی زۆری بۆ ھونەرمەندان كردووە، ئێستایش چاومان لە پارتییە بۆ ئەوەی خزمەتی ھونەرمەندان بكات".

شانازی بە پارتییەوە دەكەین
ھونەرمەند پەروین شازادەیش، پاڵپشتیی خۆی بۆ لیستی پارتی دەربڕی و دەڵێ: "ئێمە چەندین ساڵە قوربانیمان بۆ پارتی داوە و دەنگم ھەر بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە.. شانازی بە پارتییەوە دەكەین، چونكە وەك پەروین شازدە پێم وایە پارتی زۆر دەستكەوتی بۆ خەڵكی كوردستان بە دەست هێناون، تا بڵێی حزبێكی پاك و خەباتگێڕە بۆ كورد و كوردستان، ھەر ئەوەیش وای كردووە پارتی حزبی یەكەمی كوردستان بمێنێتەوە و ھاووڵاتیان متمانەیان بەو حزبە ھەبێت".

پارتییە دەتوانێ بەرگری لە مافەكانمان بكات
لای خۆیەوە، ھونەرمەند دڵشاد تۆفیق، گوتی: "وەك ھونەرمەند دڵشاد تۆفیق، دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی ئەگەر تەنیا رەوشی ئەمنی ھەرێمی كوردستان بێنینە بەرچاومان، ئەوە باشترین نموونە و دەستكەوتە، چونكە ئێمە دەتوانین بە بێ نان و مووچە بژین، بەڵام ناتوانین لە رەوشێكی خراپی ئەمنیدا بژین، پێم وایە ئارامیی رەوشی كوردستان، بارتەقای ھەموو شتێكە كە ھەمانە، تەنیا ئەگەر تەماشای وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەكانی دیكەی عێراق بكەین، دەبینین لە چ رەوشێكی خراپدان، ھەر لیستی پارتییە دەتوانێ بەرگری لە مافەكانمان بكات، داوا لە ھونەرمەندان و ھاووڵاتیان بە گشتی دەكەم بەشداریی دەنگدان بكەن، تا بە پێگەیەكی بەھێزتر بچینەوە بەغدا".

حزبێك سەرۆك بارزانی رێبەری بێت، جێگەی متمانەی خەڵكی كوردستانە
هونەرمەند حازم بندیان، كە لە زۆربەی بۆنەكاندا بەرھەمی ھەبووە، لەبارەی لیستی ١٨٤ـەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی حزبی شەھیدان و ھەژارانی كوردستانە، لەبەر ئەوە دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، حزبێك سەرۆك بارزانی رێبەری بێت، جێگەی متمانەی خەڵكی كوردستانە، بینیمان لە بەغدا پەرلەمانتارانی پارتی چۆن بەرگرییان لە خەڵكی كوردستان دەكرد، ھەر ئەوەیش لە نوێنەرانی پارتی چاوەڕێ دەكەین، نەبەردییەكانی پێشمەرگە و پاراستنی خاكی كوردستان و شكستھێنان بە پیلانی كوردستان، ئەركی پارتییە، چونكە حزبی كۆمەڵگایە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی میللەتە، بۆیە پێشبینی دەكەین دەنگی یەكەمیش ھەر بۆ ئەو بێت".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار