سبەینێ، دوادەرفەتی تۆماری بایۆمەترییە بۆ کەسوکاری شەهیدان

هەولێر-KDP.info- بۆ ئەوەی ناوی خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتریدا تۆمار بكەن، سبەینێ دوادەرفەتە بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێ، ئەوەی خۆی تۆمار نەكات، مافی دەنگدانی نامێنێت.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەنجوومەنی وەزیران ئێمەی ئاگادار كردووەتەوە بۆ ئەوەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەوانەی كە ناوی خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتریدا تۆمار نەكردووە، بچن ناوی خۆیان تۆمار بكەن، بۆیە ئێمەیش سەقفێكی زەمەنیمان داناوە و هەر كەسێك تاوەكوو رۆژی پێنجشەممە خۆی تۆمار نەكات، ئیتر مافی خۆتۆماركردنی نامێنێت و بێبەش دەبێت".
عوسمان داوا دەکات، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە، لەم دوو رۆژەدا بێن ناوی خۆیان تۆمار بكەن، چونكە دواتر مافیان نامێنێت و دەفەوتێت.
وەک گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان گوتی، ئەو ڕێژەیەی کەسوکاری شەهیدان کە هێشتا لەو پرۆسەیەدا خۆیان تۆمار نەكردووە و، هۆكارەكەی ئەوەیە كە هەندێكیان لە دەرەوەی وڵاتن و هەیشە رێگای دوورە و هەندێكیشی بە وەكالەت مووچەی وەرگرتووە و خۆیشی بێدەنگ كردووە.
بڵند ئیبراهیم




