لە هەولێر، کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەڕێوە دەچێت

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شاندێکی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گەیشتە هەولێر و، بڕیاریشە یادداشتێکی لێتێگەیشتنیش لە نێوانیاندا واژۆ بکرێت.
لەلایەن شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، پێشوازی لە شاندەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، هاوکات چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری به ناونیشانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان دەست پێ دەکات.
دکتۆر محەممەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فڕگەی نێودەڵەتیی هەولێر بۆ راگەیاندنەکان دوا و گوتی، لە هەموو بوارەکاندا گەشە بە پەیوەندی و هاوکارییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەن.
دەربارەی کۆنفڕانسەکە، ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌ممه‌د، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تا كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت و ئێواره‌كه‌یشی سێ پانێڵ ئه‌نجام ده‌درێن، پا‌نێڵێک تایبه‌ته به كشتوكاڵ و دووه‌میان تایبه‌ته به وه‌به‌رهێنان و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان ئاڵوگۆڕی بازرگانییه، له هه‌ر پانێڵێکیشدا شه‌ش كه‌س، کە سێ كه‌س له هه‌رێم و سێ كه‌سیش له ئێران دەبێت، به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
وەک بەرنامەی بۆ دانراوە، شاندەکەی ئێران، ڕۆژی دووه‌م سه‌ردانی چه‌ند داموده‌زگایه‌كی حكوومی ده‌كه‌ن و وۆركشۆپێك له ژووری بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێت.
محه‌ممه‌د ئەوەشی گوت، کەوا له‌و كۆنفرانسەدا جیا لە وەزیری بازرگانیی عێراق و وه‌زیری بازرگانیی ئێران، 150 كۆمپانیای ئێرانی و شه‌ش سه‌رۆك ژووری بازرگانی و پێنج پارێزگاری ئێرانیش به‌شدار ده‌بن، جگه له‌وه سه‌رۆكی ژوری یه‌كێتیی بازرگانی و هه‌ندێك سه‌رۆك ژووری دیكه‌ی بازرگان‌یش دێن.
ئەمڕۆ سەعات ١٠، کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر دەست پێدەکات، کە بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت، کۆنفرانسەکەش لە لایەن ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخراوە، بڕیارە هەریەکە لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرەڤان بارزانی، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق، دکتۆر محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران و دکتۆر عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە وەکالەت گوتار پێشکەش بکەن.
بڕیاریشە یادداشتێکی لێك تێگەیشتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ بكرێت، یاداشتەكە باس لە بازرگانیی نێوان ھەردوولا دەكات، ھەروەھا كردنەوەی بازاڕی بچووكی ئازاد دەبێت لە سنوورەكانی نێوانیاندا، هاوکات بەشێكی دیكەی یاداشتەكە ئاماژەكردنە بە ئاڵوگۆڕكردنی كاڵاكان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران.
بڵند ئیبراهیم- خێڵان بەختیار




