٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

7ـی مانگ دواوادەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info-  بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پارێزگای دهۆك دەڵێ، 7ـی مانگ دواوادەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان و، داوایش لە هاووڵاتیان دەكات، ئەوانەی كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، پێش ئەو وادەیە سەردانیان بكەن.

بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پارێزگای دهۆك، سەگڤان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرۆسەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دهۆك بەردەوامە لە رێگای 41 بنكەوە و، رێژەكەیش تاوەكوو ئێستا گەییشتووەتە 76 لە سەد و، دەتوانین رێژەكە زیاتریش بكەین لەو ماوەیەی كە ماوە".
ئەو دەشڵێ: "بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن، تا 7ی ئەم مانگە پرۆسەی دابەشكردنی كارتەكان بەردەوامی دەبێت و، دوای ئەو رۆژە تەواوی ئەو كارتانەی كە ماون، دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی لە بەغدا ".
حەسەن، داوای لەو هاووڵاتیانە كرد كە ناوی خۆیان تۆمار كردووە و تا ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنكەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان تاوەكوو بێبەش نەبن لە مافی خۆیان كە دەنگدانە. گوتیشی: "چەند هەنگاوێكمان گرتوونەتە بەر و دەوامی فەرمیمان بۆ سەعات 10ی شەو درێژ كردووەتەوە و كارمەند و ئەو ئامێرانەی كە كاریان لەسەر دەكەین بۆ دابەشكردنی كارتەكان و لاپتۆپمان زیاد كردوون، لە ئێوارانیشدا ئەگەر هاووڵاتیان سەردانی بنكەكانمان بكەن، قەڕەباڵغی نییە، بەڵام باشترە 6ی ئێوارە تاوەكو 10ی شەو سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، تاوەكوو مافی دەنگدانیان بپارێزن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار