نێچیرڤان بارزانى: بوونى به‌هێزى پارتى له به‌غدا بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستانه

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادیرانی پارتی له سنووری سنووری لقی 24ی سه‌فینی پارتی، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند، كه ئامانجی پارتی تیایدا ڕوونه و بریتییه له ئاماده‌ییى به‌هێزى پارتى له به‌غدا بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لى كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/5/2018، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادیرانی پارتی له سنووری سنووری لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له ئه‌رك و ڕۆڵی كادیرانی پارتی له‌نێو جه‌ماوه‌ردا كرد له زیندووهێشته‌وه‌ی گیانی بڕوابه‌خۆبوون و خۆڕاگری و ئومێدبه‌خشین به جه‌ماوه‌ر، به پشتبه‌ستن به مێژوو و قوربانیدانی پارتی و ده‌ستكه‌وته‌كانی له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌بات و به‌ڕێوه‌بردندا و به‌رگریكردن له خاكی كوردستان.
دواتر ڕۆشنایی خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی و، تیایدا باسی له بڕوای پارتی به هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گه‌ل هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه‌وه كه ساڵی 1991، له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه له شاری كۆیه ڕایگه‌یاند، ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای گه‌ل و به سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه. له‌ومیانه‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه كه ئامانجی پارتی تیایدا ڕوونه و بریتییه له ئاماده‌ییى به‌هێزى پارتى له به‌غدا بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لى كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پاراستنی ئاكاره به‌رزه‌كانی پارتی له ململانێ و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دووپات كرده‌وه، كه پارتی ئه‌وه‌نده هه‌گبه‌ی پڕه له ده‌ستكه‌وت و پلانی تۆكمه بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، پێویستی به‌و شه‌ڕه قسه بێئه‌نجامه‌ی كه خه‌ڵكی دیكه هانای بۆ ده‌بات نییه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پارتییشی بۆ ئه‌و یه‌كترشكاندن و به‌تایبه‌تیش به ئامانجگرتن و لێدانی ئافره‌تانی دووپات كرده‌وه، كه به‌داخه‌وه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
جه‌ختیشی له ئه‌رك و ڕۆڵی پارتی كرده‌وه كه ده‌بێت به هه‌موو هێز و توانا و گوڕ و تینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رخستنی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه كه به یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌توانرێت ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت و قورسایی و سه‌نگی كورد له به‌غدا به‌هێزتر بكرێت.





