نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵیۆزى ئێران له به‌غدا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/5/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق كرد كه بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، بانگهێشت كراوه.
له دیدارێكدا كه مورته‌زا عیبادى، سه‌ركۆنسووڵى كۆنسووڵخانه‌ى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان تاووتوو كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه، كه له‌لایه‌ن ژووره بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ساز كراوه و بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.




