مامۆستایەکی زانکۆ: پارتی یەکەم دەبێت

سلێمانی-KDP.info- ماموستایه‌كی زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێ، ئه‌و هێزانه‌ی ڕیفراندۆمیان ئه‌نجام داوه، له‌وانه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م جاره ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌و هێزانه بكه‌ن كه له به‌غدا ده‌یانه‌وێت ڕۆڵێكی نێگه‌تیڤیان هه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م جاره خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌و لیستانه ده‌دەن كه نه‌ته‌وه‌یین.
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه بڕیاره ١٢ی ئەم مانگە به‌ڕێوه بچێت.
ماموستای زانكۆی سلێمانی و چاودێری سیاسی، كه‌یوان ئازاد، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه كۆتاییمان به عێراق هێناوه وه‌كو مێژوو و نابێته وڵاتی دیموكراتی و ڕێز له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان بگرێت و مافی كورد بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ناچاری ده‌گەڕێینه‌وه بۆ به‌غدا و هه‌ندێك هێز له هه‌رێمی كوردستان كه دژایه‌تیی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد و ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا دوو مه‌به‌ستیان هه‌بوو، یه‌كێك ئه‌وه بوو كه ده‌یانویست ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌غدا تیكه‌ڵ بكه‌ن و ببنه هێزی یه‌كه‌م و له به‌غداوە حوکم لەسەر هه‌رێم بكه‌ن و جگه له‌وه‌ش ده‌یانویست تۆڵه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، له‌وانه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هه‌ندێك حزبی نوێش دروست بوونه، ده‌یانه‌وێت خۆیان تاقی بکەنەوە."
ئازاد باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆیه هه‌موو ئه‌مانه وای كرد كه ئه‌و هێزانه‌ی ڕیفراندۆمیان كرد، له‌وانه پارتی دیموكراتی كوردستان كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ڕیفراندۆمدا، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌موو ئه‌و هێزانه بكه‌ن كه ده‌چنه به‌غدا، بۆ ئەوەی نەیەڵن ڕۆڵ ببینن بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان و ڕێ لە كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بگیرێت."
كه‌یوان ئازاد گوتیشی: "هه‌ندێك لایه‌ن به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن كه زۆر زه‌حمه‌ته جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك زیاتر ده‌نگ به‌و لیستانه ده‌دات كه به‌رنامه‌كانیان پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه پێم وایه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م ده‌بێت وه‌كو جارانی پێش و كورسیی زیاتر له هه‌موان به‌ده‌ست دێنێت."
بڵند ئیبراهیم




