٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچەكانمان هەموو هەوڵێكمان بۆ لیستی پارتییه‌

سەرچاوە: KDP.info

دەشتی نەینەوا-KDP.info-   كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێن، دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ـە، بۆ ئەوەی جارێكی تر تووشی كۆمەڵكوژییەكی دیكە نەبنەوە و پارێزراو بن و ناوچەكانیان بگەڕێنەوە سەر هەرێم.

 

ناجی عەلی، مامۆستا و خەڵكی دەشتی نەینەوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی لیستی ١٨٤ی پارتی سەر بكەوێت، چونكە تاكە لیستە بەرگری لە مافەكانمان دەكات و لە شەڕی ناوچەكانماندا سەلماندوویەتی چۆن بەرگری لە مافەكانمان دەكات، لەبەر ئەوە دەنگی پێ دەدەین، چونكە كار بۆ گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات".

 

هیلال ئەحـمەد، خەڵكی باشیكە و ئێستا لە قەزای شێخان نیشتەجێیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ماڵمان وێران و كاول نەبێت و هێزە نایاساییەكان لە ناوچەكانمان دەربكرێن، دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ـە، چونكە پارتی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئاساییشی ناوچەكانمان بەرقەرار بێت و ناوچەكانمان بگەڕێنێتەوە سەر هەرێم و تووشی هیچ كۆمەڵكوژییەكی تر نەبینەوە".

 

حوسێن بەكر، كوردێكی شەبەكە و ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ئاكنجییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا حەشدی شەعبی لە ناوچەكانماندایە و نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ناوچەكانمان تا پێشمەرگەیش لەگەڵمان نەگەڕێتەوە، چونكە ئەوەی هاوكاری و خزمەتی شەبەكەكان دەكات تەنیا پارتی و سەرۆك بارزانییە، لەبەر ئەوەیش هەموو هەوڵێك دەدەین لیستی ١٨٤ لە مووسڵ سەر بكەوێت، بۆ ئەوەی ناوچەكانمان بگەڕێنێتەوە سەر هەرێم".

 

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ژمارە ١٨٤ و درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، پشكداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەكات.

 

كـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار