كاسبكارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه: ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ین
__2018_05_01_h14m57s17__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- كاسبكارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، دەڵێن بۆ ئه‌وه‌ی زامنی ئاسایشی كارمان بكرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5 ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، چونكه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به هۆی زۆری حزب و باڵ له سنووره‌كانمان ئاسایشی كاركردنمان زۆر خراپه، كه‌سمان ناتوانین وه‌ك پێویست كاره‌كانمان بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
فه‌رمان قادر، وه‌ستای ئا‌و و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگای سلێمانی، له‌و باره‌یەوه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی 8 ساڵه وه‌ستای دانانی ئا‌و و ئاوه‌ڕۆی ماڵانم، دڵم زۆر به كاره‌كه‌م خۆشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و پشێوییه ئیداری و سیاسییه‌ی سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌مان، چونكه هاووڵاتیان به هۆی ئه‌و هه‌مو گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی له‌م پارێزگایه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، دڵنیا نین له خۆیان كه ئاینده‌یان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، بۆیه كاری بیناسازییان وه‌ستاندووه، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌ستای ئا‌و و ئاوه‌ڕۆ كارمان زۆر كه‌می كردووه، من بوونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌م شاره‌زوورە به زه‌رەور ده‌زانم".
یه‌كێكی دیكه له كاسبكاران، كاروان كه‌ریم، خاوه‌نی كافتریا له قه‌زای شاره‌زوور، سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: "من بۆیه ده‌نگم بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، تائه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه بۆ هاووڵاتیان به‌گشتی و كاسبكاران به‌تایبه‌تی بگوازرێته‌وه بۆ سلێمانی، ئێمه‌ش بێ ترس په‌ره به كاره‌كانمان بده‌ین، چونكه به‌و وه‌زعه‌ی ئێستا سنووره‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌رگیز ناتوانین چاوه‌ڕێی بازاڕێكی سه‌قامگیر بكه‌ین".
خاوه‌نی فرۆشگای وشكه له ناحیه‌ی خورماڵ، عه‌باس حەمه‌كه‌ریم، له‌سه‌ر هه‌مان پرس هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ماوه‌ی 20 ساڵه فرۆشگای فرۆشتنی پێداویستییه خۆراكییه‌كانم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین بكرێت، ئه‌وه پێویسته ئیداره‌ی سنووره‌كه بدرێته ده‌ست حزبێكی ئه‌مین و به‌هێزی وه‌ك پارتی، بۆیه من و خێزانه‌كه‌م ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت".
كه‌سایه‌تیی بێلایه‌ن، ئه‌وین حەمه‌ئه‌مین، خاوه‌نی چاپخانه‌ی هامۆ، كه 5 ساڵه چاپخانه‌كه‌ی داناوه و تاكه ئافره‌ته له سلێمانی خاوه‌نی چاپخانه بێت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌بوونی سه‌قامگیریی ئابووری له هه‌ولێر و دهۆك هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پارتی له‌و ناوچانه توانیویه‌تی هەلی کار فه‌راهه‌م بكات و هه‌ولێر پایته‌خته و ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و شاره‌ن، ته‌واوی كوردستانیان ڕوو له‌و شاره ده‌كه‌ین، ده‌توانین بڵێین بوونی هه‌لی كار و سه‌قامگیریی كار له‌و شاره زیاتره".
حمه‌ئه‌مین گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبێك له هه‌ولێر و دهۆك حوكمڕانی ده‌كات بێ باڵ و حزبی تره، پارتی حزبێكه له سه‌ره‌وه بۆ خوارەوە زنجیری شه‌قامی كاركردنی پاراستووه، له‌و شێوازە حوكمڕانی ده‌كات، به‌ڵام له سلێمانی هه‌ر گه‌ڕه‌ك و شه‌قامێك به‌ده‌ست باڵێك، یان گرووپێكه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش وای كردووه، سه‌قامگیریی كاركردن له سلێمانی نه‌بێت و زه‌ره‌رێكی زۆری له شاره‌كه‌مان داوه، بۆیه ده‌كرێ له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا خه‌ڵكی سلێمانی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، حزبی نوێ تاقی بكه‌نه‌وه كه پڕۆسه‌یه‌كی دیمكراتییه، تا بزانرێت ده‌توانن ئاسایشی ئابووری و سیاسی بۆ شاره‌كه دابین بكات و سلێمانی و هاووڵاتییه‌كانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی خۆیانن له ماڵ و مۆده‌دا، ئه‌وه‌ش وای كردووه كڕین و فرۆشتن له بازاڕ جێگر نه‌بێت".
كاروان عه‌لی، شۆفێری سه‌یاره‌ی خه‌تی نێوان ناحیه‌ی خورماڵ، سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه -سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای گەڕانه‌وه‌م له ئه‌وروپا بۆ كوردستان ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه شۆفێری كیای جۆری پاسم، به ڕاستی ئه‌و فه‌وزا سیاسییه‌ی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتووه‌ته‌وه، زۆر زیانی له ئابووریی تاكی هاووڵاتیان داوه، چونكه به نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی سه‌قامگیریی ئابووری ناسه‌قامگیر ده‌بێت، بۆیه پێویسته ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ك له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانیی خۆجێیی شاره‌كانمان بكه‌ین له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه، من ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌م، له ئاینده‌ش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌نگم بۆ ئه‌و حزبه ده‌بێت، تا ئه‌و حزبه بكرێته حوكمڕانی شاره‌كه‌مان و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه".
سه‌عدی تاهیر، كه نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له ساڵی 1991ـەوە ده‌ستی به پیشه‌ی كرین و فرۆشتنی دراوه‌كان كردووه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئاماژه به‌وه ده‌كات: "وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵات نه‌یهێشتووه كه‌سابه‌تی خۆمان بكه‌ین، له زۆربه‌ی ئه‌و كارانەدا کە ده‌یانكه‌ین، ده‌بنه شه‌ریكمان، بوونی چه‌ندین حزب و مینبه‌ری جیاواز هه‌رلایه و له ئاوازێكیش ده‌خوێنێت، جارێكی دیكه بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به كاسبكاران، بۆیه باشترین چاره باڵاده‌ستیی یه‌كحزبییه، بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر پارتی له سنووره‌كه‌ی ئێمه‌ش باڵاده‌ستیی ئیداری بوایه ئه‌وه هه‌م خزمه‌تگوزاری باشمان ده‌بوو و هەم ئاسایشی كه‌سابه‌تیشمان پارێزراو دەبوو".
هێڤیار هەڵەبجەیی




