كەسوكاری شەهیدان: پارتی پشتگیری لە مافەكانمان دەكات، بۆیە دەنگی پێ دەدەین
__2018_05_01_h14m43s2__ER.jpg)
سۆران-KDP.info- پاڵپشتیی كەسوكاری شەهیدان لە لیستی ژمارە 184ی پارتی، هەستكردنە بە دڵنیایی بەرنامەی ئەو لیستە، كە بە هەموو توانایەكەوە پشتگیری لە مافەكانی كەسوكاری شەهیدان دەكات و ناهێڵێت خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ بچێت. كەسوكاری شەهیدانیش دەڵێن: "پارتی پشتگیری لە مافەكانمان دەكات، بۆیە دەنگی پێ دەدەین".
لە كارنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ چوارەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جەخت كراوەتەوە لەوەی، كە "بایەخدان بە كەسوكاری شەهیدان یەكێك لەو كارنامەی پارتییە كە هەمیشە پێداگری لەسەر مافەكانی كەسوكاری شەهیدان كردووە، ماف و پێداویستییەكانی لە هەموو روویەكەوە دابین كردوون، كە بە ئازایەتی و خۆڕاگری و پێشكەشكردنی هەزاران شەهید و بریندار، كوردستان و عێراقیان و جیهانیشیان لە تیرۆریستان پاراست"، ئەمە ئەو پەیامەیە كە پارتی لە قۆناغە جیاكاندا بە كردەنی كردووە، هەر بۆیە كەسوكاری شەهیدان بە بایەخەوە دەڕواننە بەرنامەی پارتی و، دەڵێن رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە لیستی 184 و كاندیدەكانی دەدەن.
عادل كەمال، كەسوكاری شەهید لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەسوكاری شەهیدان بۆ بەفیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدەكانیان، پشتگیریی لیستی ژمارە 184ی پارتی دەكەن، چونكە تاكە لیست كە بتوانێت بەرگری لە خوێنی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان بكات و مافەكانی ئەوان بە دەست بهێنێت، لیستی پارتییە، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگی كەسوكاری شەهیدان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە".
كاوە ئینزار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "ئێمە وەكوو كەسوكاری شەهیدان كە باوكم لە شەڕی داعش و شەڕی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان شەهید بووە، پاڵپشتیی خۆمان بۆ لیستی ژمارە 184 دەردەبڕین، چونكە تاكە لیست كە بتوانێت بەرگری لە خوێنی شەهیدان بكات و مافەكانی كەسوكاری شەهیدان بەدەست بهێنێت، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە رۆژ هەڵبژاردن هەموومان دەنگ بەو لیستە دەدەین".
لەتیفە حاجی، دایكی شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونی كردەوە: "هەروەك چۆن كوڕەكەم گیانی خۆی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان كردە قوربانی، ئێمەیش وەك كەسوكاری شەهیدان ئامادەین هەموو قوربانییەك بدەین لە پێناو سەرخستنی لیستی پارتیدا، چونكە ئەگەر پارتی نەبێت، ئێمەیش نابین".
هەوار ڕزگاری هاووڵاتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "من وەك پێشمەرگەیەك و برای شەهید، ئامادەم دەنگ بە لیستی ژمارە 184ی پارتی بدەم، چونكە هەر ئەو لیستەیە خزمەت بە گەل و نیشتمان دەكات و داكۆكی لە خاكی كوردستان دەكات، بۆیە بۆ ژیانێكی ئارام و دوور لە شەڕ و ئاژاوە، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەم".
كەیفی ئیسماعیلیش لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "لیستی ژمارە 184، لیستی خوێنی شەهیدانە، بۆیە من وەك كەسوكاری شەهید، رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بەو لیستە دەدەم، چونكە دەنگدان بەو لیستە، ئاسوودەكردنی گیانی شەهیدەكانمانە، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەكەم بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدەكانمان بەفیڕۆ نەچێت، هەموویان دەنگ بە پارتی بدەن".
ڕابین شێروانی




