٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموورییەكان: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- ھاووڵاتیانی شارۆچكەی مەخموور دەڵێن، بە ھۆی بەرگرییەكانی پارتی لە مەخموور، دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەبێت لە رۆژی ھەڵبژاردندا، كاندیدێكی لیستی پارتییش ئاماژە دەدات: "لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، پارتی زۆر ھاوكاریی خەڵكی مەخمووری كردووە و لە داھاتوویشدا بەرگریكاری خەڵكی كوردپەروەری مەخموورین".

 

سەدرەددین خدر، دانیشتووی مەخموور، لەبارەی لیستی پارتییەوە گوتی: "من وەك قوربانییەكی دەستی تیرۆر، بۆیە دەنگ دەدەمە لستی ١٨٤، چونكە لە دوای ٢٠٠٣ تاكە ھێز ناوچەكەمان و سنوورەكەی لە تیرۆر پاراستبێت، پارتی بووە، تا دواجار لە ساڵی ٢٠١٤ و ھاتنی داعش ھیزی پێشمەرگە و ئەندامانی پارتی بوون ئوستوورەی داعشیان لە مەخموور شكاند و سام و ھەیبەتیان نەھێشت و لەو پێناوەیشدا سەدان شەھیدی داوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی مافی منێكی قوربانیی دەستی تیرۆر لە بەغدا نەفەوتێت، دەنگ دەدەمە پارتی، بە شانازییشەوە لە ریفراندۆمیش پارتی تاكە ھێز بوو توانی بسەلمێنیت بە دەنگەكانی ئێمە كە سنوورەكەمان كوردستانییە و دەیانەوێت لەگەڵ كوردستان بین نەك عێراق، ھاوكات دەبێت ئەوەیش بەبیر خۆمان بێنینەوە لە دوای پرۆسەی ئازادی ھەر پارتی بوو پاڵپشتیی ئیدارەكەمانی كرد لە نەھەێشتنی تەعریب و ئاوەدانكردنەوەی سنوورەكەمان، بۆیە دەڵێم سوپاس پارتی و وەفادارتین و دەنگمان بۆ تۆیە".

 

ئومێد قوربانی، قوتابیی زانكۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "دەنگم بۆ لیستی ھێزی ئەبرامزشكێنە، ئەو لیستەی كە پارێزەری شكۆی كوردستانە، ھێزی بەرپرسیارەتییە گەورەكانە، ئەو ھێزەی كە شانی داوەتە بەر تەواوی بەرپرسیارەتییە نەتەوەیی و نیشتیمانییە باڵاكان، پارتی حزبێك نییە تەنھا بە دوای مافی كەسیدا بێت، بەڵكوو حزبێكە بە دوای بەدەستھێنان و سەندنی تەواوی ئەو مافە نەتەوەییانەیە كە خەونی لەمێژیینەی گەلێكە، پلان و كاری لیستی ١٨٤ بۆ ئاییندەی نەتەوەكەمانە، ئەو لیستەی كە خەبات بۆ دواڕۆژێكی رووناك دەكات، بۆیە بە ئومێدەوە ھەنگاوەكانمان دەھاوێژین، چونكە پارتی لە لیستی ١٨٤ پێشەنگمانە".

 

دلێر كەریم، دانیشتووی شارەدێی دیبگەی سەر بە مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەنگدان بە لیستی ۱۸٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگدانە بە شكۆمەندیی تاكی كورد، دەنگدانە بە ھێزی پۆڵایینی پاراستنی خاك و نەتەوە و ئاڵا. دەنگدانە بە لەگۆڕنانی پیلانە خیانەتكارییەكانی دژ بە گەلی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان. دەنگدانە بە ئاوەدانكردنەوە و گێڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ باوەشی كوردستان. دەنگدانە بە سەروەری و دەستكەوتی ڕیفراندۆم. دەنگدانە بە ھەرەسپێھێنان و شكاندنی ھێرشەكانی دوژمن و تۆماركردنی داستانە مەزنەكانی پردێ و مەحموودیە و سحێلا. دەنگدانە بە ھێزی گیانبەخشی ورەی پۆڵایینی پێشمەرگە. دەنگدانە بە تێكشكێنەرەكانی ئەبرامزی خیانەت".

 

عەبدوڵڵا تاھیر، كاندیدی ژمارە ١٨ی لیستی ١٨٤ی پارتی لە دەڤەری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، پارتی زۆر ھاوكاریی خەڵكی مەخمووری كردووە و چەندین پڕۆژەی ئاوەدانیی ئەنجام داون، ھەروەھا لە سێ ساڵی رابردوودا ھەر پارتی بوو بەرگری لە مەخموور كرد و بەرەنگاری ھێرشەكانی داعش بووەوە، بێگومان لە داھاتوویشدا پارتی كار بۆ گەڕانەوەی مەخموور بۆ سەر ھەرێمی كوردستان دەكات و دەستبەرداری خاكی پیرۆزی كوردستان نابین".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار