ماجید بازرگان: بایەخی پارتی بە پێکهاتەکان هاندەر بووە توركمان خۆیان یەكلا بکەنەوە

هەولێر-KDP.info- توركمانەكانی ھەولێر، لە رۆژی هەڵبژاردندا دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە و نوێنەرێكی توركمانیش دەڵێ، بە ھۆی ھەڵوێستەكانی پارتی و سەرۆك بازرانییەوە، رێژەیەكی بەرچاوی توركمان دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن و خۆیان یەكلا كردووەتەوە.
ماجید بازرگان، نوێنەری توركمانەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەر توركمانێك خۆی كاندید بكات، لای ئێمە ئاساییە خەڵكی توركمان دەنگی پێ بدەن، بەڵام لێرەدا راستییەك ھەیە، توركمانەكانی ھەولێرێ دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، ئەمەش بە ھۆی ھەڵوێستەكانی پارتی و سەرۆك بارزانییەوە، دەنگیان یەكلا بووەتەوە. راستە ھەندێ حزبی نوێی توركمان پەیدا بوونە كە بەشێكیان سیاسەتیان لەگەڵ میللەتی توركمان دەگونجێ و بەشێكی دیكەیش سیاسەتیان لەگەڵ میللەتی توركماندا ناگونجێ."
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەرنامەی کاری خۆیدا بۆ ئەم خوولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق، جەختی کردووەتەوە لەوەی، کە عێڕاق وڵاتی فرهنهتهوه و ئایین و ئایینزای جیاوازه، دهبێ رێز له جیاوازییهكان بگیرێت و ئازادییان بۆ فهراههم بكرێت و ئهو جیاوازیانه ببنه خاڵی بههێزی وڵاتهكه و، ئیرهاب و گوشاری كه بهمهبهست دروست دهكرێت به ئامانجی كۆچپێكردن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، كۆتایی پێ بێت.
بەلەبەرچاوگرتنی ئەم بڕگەیەی کارنامەکەی پارتی و تێکۆشانی ڕابردووی لەو پێناوەدا، بازرگان دەڵێ: "توركمان زۆرینەیان لەگەڵ بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستانن، ئەمەیش بۆ ئەو گرینگیدانەی پارتی دەگەڕێتەوە كە بە پێكھاتەكان بە گشتی و بە تایبەت بە توركمانی داوە، ئەوانەیشی دەنگیان بۆ لیست و قەوارەكانی دیكەیە، ژمارەیان زۆر كەمە و دیارە، ئەوەیش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خەڵكێك بە ناوی توركمانەوە سوودمەند بووە لە ھەندێ لایەنی دیكەی عێراقی، ئەگەرنا گەلی توركمان لە ڕۆژی ١٢ی مانگدا، بڕیاری خۆی دەدات و دەنگیان بۆ لیستی 184ی پارتییە".
قائید میرۆ




