٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان بۆ حکوومەت: هەوڵەكانتان چڕتر بكەنەوە بۆ پشتیوانیكردنی مافەكانی كرێكاران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یەكی ئایار، جەژنی كرێكارانی جیهانەوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانیی كرێكاران.

بە بۆنەی جەژنی جیهانیی كرێكاران، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان و سەرجەم كرێكارانی جیهان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی فەراهەمكردنی زیاتری پێداویستی و مافەكانی ئەم چینە، كە خاوەن ئەزموونێكی كاریگەرن لە بزافی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لە گشت قۆناغەكانی خەباتدا دژ بە زوڵم و ستەمی رژێمە دیكتاتۆرییەكان.

هەر بەم بۆنەیەوە، داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ پشتیوانیكردنی مافەكانی كرێكاران و باشتركردنی گوزەرانیان لە رێگەی فەراهەمكردنی زیاتری دەرفەتی كار و دابینكردنی بیمەی تەندروستی.

ئێمەیش لە پەرلەمانی كوردستان و لە رێگەی لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ بەیاساییكردنی ماف و داواكارییەكانی كرێكاران، هەروەك پێشتر، كە چەند یاسایەكی دەرچوواندووە، بۆ نموونە (یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2011ی یاسای سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان لە هەرێمی كوردستان و یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2012ی هەمواركردنی یاسای پیادەكردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیی كرێكاران ژمارە 39ی ساڵی 1971ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.

 

دووبارە، پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان دەكەین.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار