٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگەكانی ئەیلوول و گوڵان: بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت، دەنگ بە لیستی 184 دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەڵێن، بەڵێن دەدەن لەسەر رێبازی پارتی و بارزانی بەردەوام بن، بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونیان بە فیڕۆ نەچێت، رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەن.

نەعمان ساڵح، پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "وەك پێشمەرگەیەك بەڵێن دەدەم لەسەر رێبازی پارتی و بارزانی بەردەوام بم، لەبەر ئەوەی تەنیا ئەو ڕێبازە دەتوانێت داكۆكی و بەرگری لە مافی گەلی كورد بكات و خاكی كوردستان بپارێزێت، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگمان بۆ پارتی و كاندیدەكانی ئەو لیستەیە".

واحید حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من وەكوو پێشمەرگەیەكی شۆڕشی ئەیلوول، بۆیە پشتگیری لە لیستی پارتی بە ژمارە 184 دەكەم، لەوەتەی بوومە هەر خۆم لەناو ئەو حزبەدا بینیوە و هەر ئەو حزبە بووە بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان كردووە، ئەگەر ئەویش نەبێت كەس ناتوانێت بەرگری لە كوردستان بكات و خاكی كوردستان دەفرۆشن، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی ئێمە بە فیڕۆ نەچێت، رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".

عەلی هاشم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "بەرنامەی پارتی، لەوەتەی هەیە بەرگریكردنە لە خاكی كوردستان و شەڕكردنە لە پێناو مافە دەستوورییەكانی كوردستان، هەر شتێك بكات بۆ كوردایەتییە، ئەو داستان و سەروەرییانەی كە تۆمار كراون هەموویان بۆ پارتی دەگەڕێنەوە، بۆیە رۆژی 12ی 5 دەنگی ئێمە بۆ پارتییە".

خورشید جەبار، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ئێستایش لە بەرەكانی پێشەوە بەرگری لە خاكی كوردستان دەكات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەكەم، دەنگ بە لیستی ژمارە 184 بدەن، چونكە ئەگەر پارتی و پێشمەرگەكانی نەبن، كەس ناتوانێت بەرگری لە كوردستان بكات و وەكوو ئەوەی لە كەركووك رووی دا، لە ناوچەكانی دیكەیش خیانەت لە گەل و نیشتمانەكەی خۆیان دەكەن".

ئەشقی جاسم، پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گه‌نج بووم كە چەكی شەڕەفم هەڵگرت و بەرگریم لە خاكی كوردستان كرد، لە چیا و چۆڵەكانی كوردستان داستان لە دوای داستان لەسەر دەستی پێشمەرگەكانی پارتی تۆمار دەكرا و توانی چۆك بە دوژمن بنێ و ناچاری بكات خاكی كوردستان بەجێ بێڵێ، بۆیە هەر پارتییە  خەمخۆری میللەتی كوردە و خۆی بۆ كوردستان دەكاتە قوربانی، دەبێت ئێمەیش وەفامان بۆ ئەو حزبە هەبێت و رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ژمارە 184 بدەین".

قادر سەلیمیش كه‌ پێشمەرگەیه‌كی كۆنه‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "پارتی و پێشمەرگەكانی تا ئێستا بۆ یەك چركەیش خۆیان بۆ دوژمن، بۆیە دەبێت ئێمەیش دەنگ بەو حزبە بدەین كە حزبی شەهیدان و بەرگریكردنە لە خاكی كوردستان، ئەویش لیستی ژمارە 184ی پارتییە".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار